ئەو کەسانەی هاورێی زۆریان هەیە زیاتر دەژین

شەیری بکە لە:
ئەو کەسانەی هاورێی زۆریان هەیە زیاتر دەژین

هاوڕێیەتی- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز  


لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی کە ژمارەیەکی زۆرتری هاوڕێیان هەیە لە 22% زیاتر دەژین لەچاو ئەوانەی ژمارەیەکی دیاریکراوی هاوڕێیان هەیە، جگە لەوەی کۆمەڵێک سوودی تەندروستیشی بۆ مرۆڤ هەیە.


وێنە گەورەکە: 30ی تەمموزی هەموو ساڵێک بە ڕۆژی جیهانی هاورێیەتی دانراوە، جگە لەوە هاورێیەتی کۆمەڵێک سوودی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە و دەبێتە هۆی دێژبوونی تەمەن.


بڵاوکراوەی فەرمی: لە لێکۆڵینەوەیەکی ئوسترالیدا کە 1500 کەسی بەساڵاچووی لەخۆگرتبوو، دەرکەوت ئەوانەی ژمارەیەکی زۆرتری هاوڕێیان هەیە بە گشتی لە 22% زیاتر دەژین لەچاو ئەوانەی ژمارەیەکی دیاریکراوی هاوڕێیان هەیە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: سوودەکانی هاورێیەتی ڕاستەقینە چین؟
1-    هەبوونی هاورێیەتی متمانە بەخۆبوون زیاد دەکات
2-    هەروها دەبێتە هۆی هەبوونی خۆشەویستی بۆ ژیان و هەستێکی ئەرێنی
3-    هاوبەشکردنی کێشەکان لەگەڵ هاوڕێیان، هەستکردن بە فشار کەمدەکاتەوە.
4-    هەبوونی هاوڕێی باش دەتپارێزێت لە نەخۆشییە دەروونییەکان و تێکچوونی خەو.
5-    هاوڕێیەتی بەرگریی لەش بەهێز دەکات و هۆکارێکی سەرەکین بۆ زاڵبوون بەسەر نەخۆشییەکان.
6-    بەسەربردنی کات لەگەڵ هاوڕێیان، ڕێژەی تووشبوون بە بەرزی پەستانی خوێن و سەرئێشە و نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: