پارێزگاری واست بۆ یوسف کیلابی: ئەو ژنە لەشفرۆشەی باسی شەرەف دەکات

شەیری بکە لە:
پارێزگاری واست بۆ یوسف کیلابی: ئەو ژنە لەشفرۆشەی باسی شەرەف دەکات

پەرلەمانتار یوسف کیلابی و محەممەد جەمیل مەیاحی، پارێزگاری واست

ئاڤا نیوز 

پارێزگاری واست وەڵامی ئەو تۆمەتانەی یوسف کیلابی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەداتەوە کە تۆمەتباری کردبوو بە گەندەڵی.

چیرۆکە سەرەکییەکە: یوسف کیلابی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کە بەوە ناسراوە بەردەوام لێدوان دژی هەرێمی کوردستان دەدات، لە میانی دیدارێکی تەلەڤزیۆنی ڕوو لە محەممەد جەمیل مەیاحی، پارێزگاری واست دەکات و لێی دەپرسێت "من أين لك هذا؟"، دەشڵێت: "ساڵی 2019 کە تۆ چوویتە واست و بوویتە پارێزگار ماڵێکی سادەت هەبوو، خاوەنی ئۆتۆمبێلیش نەبووی".
 
زانیاریی زیاتر: یوسف کیلابت زیاتر دەڵێت: کەسێک خانووێکی سادەی هەبێت و ئۆتۆمبێلی نەبێت و چوار ساڵ پارێزگار بێت، ئەگەر مووچەی مانگانەی پێنج ملیۆن دینار بێت و جارانی چوار ساڵی بکەی هەموو مووچەکەی دەکاتە 240 ملیۆن دینار. ئایا بێ ئەوەی یەک دیناری لێ خەرج بکات دەتوانێت خانووێکی گەورە دروست بکات؟ دەتوانێت حیزبێک دامەزرێنێت و بە ملیارەها دیناری بۆ خەرج بکات و بارەگایەک بۆ حیزبکە بکاتەوە لەسەر زەوی حکومەت؟".

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: محەممەد جەمیل مەیاحی، پارێزگاری واست لە پۆستێکدا لە تۆڕی X وەڵامی یوسف کیلابی دایەوە و ڕایگەیاند: " بەڵێ .. تۆ نموونەیەکی زیندووی ئەو ژنە لەشفرۆشەیت کە باسی شەرەف دەکەیت، مێژوو و ئێستات لەسەر ئاستی ئەخلاقی و داریی و بەهاکانەوە ڕەشە، ئەی ساختەچی من ڕێگەت پێنادەم پارەی واست بدزیت، ئەو پارەیە هی خەڵکەکەیەتی".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: