
ڕەفەح بووەتە پەناگەی ئاوارەکانی غەززە - وێنە:AFP
ئاڤا نیوز
دەسەڵاتدارانی حەماس ئەمڕۆ ڕایانگەیاند کە لەوانەیە ئۆپەراسیۆنی سوپای ئیسرائیل لە ڕەفەح دەیان هەزار قوربانیی لێ بکەوێتەوە. چەندین وڵاتی دیکەش داوا لە ئیسرائیل دەکەن هێرش نەکاتە سەر ڕەفەح.
نیوەی دانیشتووانی غەززە لە ڕەفەحن
بنیامین ناتانیاهۆ ڕۆژی هەینی، چەند کاتژمێرێک دوای ڕەخنە تووندەکەی بایدن، فەرمانی بە سوپاکەی دا خۆیان بۆ گواستنەوەی هاووڵاتییانی سڤیل لە ڕەفەح ئامادە بکەن، پێش ئەوەی ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە دژی حەماس ئەنجام بدەن.
ڕەفەح دوایین شوێنی کەرتی غەززەیە کە هێشتا ئیسرائیل نەچووەتە ناوی، هەروەها دەروازەی سەرەکیی پێگەیشتنی فریاگوزاریی مرۆییشە بە کەرتی غەززە. پێشتر شارەکە بە نزیکی 200 هەزار دانیشتووی لێبووە، ئێستا لانیکەم ملیۆنێک ئاوارەی غەززەی لێیە، واتە نیوەی دانیشتووانی غەززە لە ڕەفەحن.
حەماس و زۆر وڵاتی جیهان داوا دەکەن ئیسرائیل هێرش نەکاتە سەر ڕەفەح، بەڵام ناتانیاهۆ سوورە لەسەر بەڵێنەکەی بە کۆتاییهێنان بە حەماس.
ئەوەی لەبارەی ئۆپەراسیۆنی ڕەفەحەوە دەگوترێت:
• حەماس: "هەر کردەیەکی سەربازی بۆ داگیرکردنی ڕەفەح ئەنجامی کارەساتباری لێ دەکەوێتەوە و لەوانەیە ببێتە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی دەیان هەزار کەس".
• مەحمود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتدارێتیی فەڵەستین: "هەنگاوی داگیرکردنی ڕەفەح لە لایەن ئیسرائیلەوە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و ئاشتی لە ناوچەکە و جیهاندا. پێشێلکارییەکی ئاشکرای هەموو هێڵە سوورەکانیشە".
• ئەیمەن سەفادی، وەزیری دەرەوەی ئوردن: "نابێت ڕێگە بە خوێنڕێژییەکی دیکە لە ڕەفەح بدرێت".
• وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە: "ئەم پێشێلکارییە بەردەوامەی یاسای نێودەوڵەتی ئەوەمان بۆ دووپات دەکاتەوە کە دەبێت بە زووترین کات لە ئەنجوومەنی ئاسایش لە بارەیەوە کۆ ببینەوە تاوەکو ڕێگە نەدرێت ئیسرائیل کارەساتی مرۆیی گەورە بنێتەوە".
• ئیسپانیا و فەرەنسا: "ئەگەر ئەم هەنگاوە بنرێت کارەساتێکی مرۆیی ڕوودەدات".
• خۆسێ مانوێل ئالبارێس، وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا: "داوای ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان و ڕێزگرتن لە یاسای نێودەوڵەتی و گەیشتنی هاوکارییەکان بە غەززە دەکەین".
• وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: "پشتیوانی لە هێرشی زەمینیی ڕەفەح ناکەین. ئەگەر بەشێوەیەکی گونجاویش پلانی بۆ دانەڕێژرا، ئەوا ئۆپەراسیۆنی لەو جۆرە مەترسیی کارەساتی لێ دەکەوێتەوە".
• یونسێف: "لەوانەیە هەزاران کەسی دیکە بە هۆی تووندوتیژییەوە، یان نەبوونی خزمەتگوزاریی سەرەتاییەوە بمرن".
نووسینگەی ناتانیاهۆ لە وەڵامی هەموویاندا ڕایگەیاند: "مەحاڵە بە ئامانجی شەڕەکە بگەین، کە لەناوبردنی حەماسە، ئەگەر چوار تابووریان لە ڕەفەح بە جێ بهێڵین".
حەماس بۆ ئاگربەست چاوەڕێی ئیسرائیل دەکات
هێشتا دانوستانەکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست بەردەوامن، شاندەکەی حەماس قاهیرەیان بە جێ هێشتووە و سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند کە چاوەڕێی وەڵامی ئیسرائیلن.
ئاژانسی هەواڵیی ئاکسیۆس-ـی ئەمریکیش ڕایگەیاند کە بایدن ڕۆژی هەینی ولیەم بۆرنس-ـی سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا (سی ئای ئەی) دەنێرێت بۆ دانوستان لەسەر ئاڵوگۆڕی بارمتە ئیسرائیلییەکان.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕۆژانی جەژندا دەیان هەزار گەشتیار ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن