ئەکتەرێکی ئەمریکی وەک جوانترین ژنی جیهان دەستنیشان دەکرێت

شەیری بکە لە:
ئەکتەرێکی ئەمریکی وەک جوانترین ژنی جیهان دەستنیشان دەکرێت

دیمەنی تەیلەر جۆی جوانترین ژنی جیهان، وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز 

 

 ئانیا تەیلەر جۆی وەكو جوانترین خانمی جیهان كە جوانییەكەی بە ڕێژەی %94.66 دەستنیشان کرا. 

 

وێنە گەورەکە: لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای کۆمپیوتەرەوە جوانترین ژن بۆ ساڵی 2024 دیاری دەکرێت، بۆ ئەمساڵ ئەو تەکنەلۆژیایە خانمە ئەكتەری ئەمریكی، ئانیا تەیلەر-جۆی وەكو جوانترین خانمی جیهان دەستنیشانكردووە، بە گوێرەی ئەنجامەکانیش جوانییەكەی بە ڕێژەی 94.66٪ـە.

 

ڕاگەینراوی فەرمی: دکتۆر جولیان دی سیلڤا، پزیشکی نەشتەرگەریی جوانکاری لەندەن ڕایگەیاند: بەهۆی تەکنەلۆژیای ڕێژەی جوانی، جۆی تەمەن 28 ساڵ بوو بە جوانترین ژنی جیهان کە نمرەی زۆر بەرزی بەدەستهێناوە، ئەو خانمە ئەکتەرە بە تایبەتی لە چاوەکانیدا نمرەی بەرزی 98.9%ی و چەناگەی 97%ی بەدەستهێناوە، بە کۆی گشتی %94.66ـی بەدستهێناوە.

 

ڕیزبەندی 10 جوانترین ژنی جیهان بەمشێوەیە:


1- ئانیا تایلۆر-جۆی – % 94.66
2- زێندایا – % 94.37
3- بێلا حەدید – % 94.35
4- مارگۆت ڕۆبی – %93.43
5- سۆنگ هی-کیۆ – % 92.67
6- بیۆنسێ – % 92.4
7- تایلۆر سویفت – % 91.64
8- ژانگ زیی – % 91.51
9- ئالیا بەت – %91.14
10. نازەنین بۆنیادی – %90.89

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان