لە بەغدا بەهۆی کونبوونی بووتڵێکی کلۆر 15 کەس دەگەیێنرێنە نەخۆشخانە

شەیری بکە لە:
لە بەغدا بەهۆی کونبوونی بووتڵێکی کلۆر 15 کەس دەگەیێنرێنە نەخۆشخانە

چوار منداڵ کە بەهۆی کاریگەریی کلۆرەکە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون، وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

لە کارگەیەکی غازدا لە سنووری بەغدا بووتڵێکی کلۆر کون بووە و بەهۆیەوە 15 کەس گەیێنراونەتە نەخۆشخانە.

چیرۆکی سەرەکی: لە قەزای زەورای سەر بە بەغدا، لە کارگەیەکی غاز بووتڵێکی کلۆر کون بووە و کاریگەری لەسەر تەندروستیی دانیشتووانی دەوروبەری شوێنەکە هەبووە.

زانیاریی بەدەستهاتوو:  بەهۆی ڕووداوەکە زیاتر لە 15 هاووڵاتی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون، نۆ لەو کەسانەی گەیێنراونەتە نەخۆشخانە بەهۆی تەنگەنەفەسی بووە، شەش کەسیشیان گەدەیان تێکچووە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کونبوونی بووتڵەکە کردووە.

شەیری بکە لە: