پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران خێراتر دەکرێت

شەیری بکە لە:
پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران خێراتر دەکرێت

دوو کارمەندی شارەوانی لە کاتی ڕووپێویکردنی پارچە زەوییەک لە سنووری هەولێر

ئاڤا نیوز

هه‌نگاوی كرده‌یی بۆ ئاماده‌كردنی پارچه‌ زه‌وی بۆ فەرمانبەران له‌ سنووری شاره‌وانییه‌كان نراوە، بۆ خێراترکردنی پرۆسەکەش ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان کۆدەبێتەوە.

وێنە گەورەکە:  لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بەشێکی زۆری پارچە زەوی پێویست بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران دەستنیشان کراون، نزیکەی 30 ڕۆژیشە پڕۆسەی ڕووپێویکردنی پارچە زەوییەکان دەستیپێکردووە.

لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی بە ئاڤا نیوزی گوت: "سبەی یەکشەممە وەزیری شارەوانی لەگەڵ نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەکانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، بەمەبەستی زانینی دوایین ڕێکارەکانی ئامادەکردنی زەوی لە سنوورەکانیان و خێراترکردنی کارەکانیان."

باکگراوند: دوای 18 ساڵ پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەستی پێکردووەتەوە و نزیکەی 200 هەزار کەس دەگرێتەوە، نزیکەی چوار مانگیشە پرۆسەی دابەشکردنی فۆرم بەسەر فەرمانبەران دەستیپێکردووە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان