
ئاڤا نیوز
دەستەی دەستپاکیی عێراق ئاشکرای دەکات، بە چوار قۆناغ لە کڕینی پێداویستی پزیشکی، کڕینی ئامێری کیمیایی و واژۆکردنی گرێبەست بە پێچەوانەی ڕێنمایییەکان، زیاتر لە 445 ملیۆن دینار لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کەرکووک ون بووە.
وێنە گەورەکە: دیاردەی گەندەڵی لە عێراق جۆراوجۆرە، سەرجەم کەرتەکانی گرتووەتەوە و بەردەوام لە زیادبووندایە، بەهەدەردان و بردنی پارەش لە گرێبەستەکان یەکێکە لە گەندەڵییە دیارەکان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی دەستپاکی عێراق ئاماژەی بە گەندەڵییەکان کردووە و ڕایگەیاندووە: "بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کەرکوک بۆ دابینکردنی 10 ئامێری تایبەت بە نەشتەرگەری نازوور، گرێبەستێکی بە بڕی 287 ملیۆن و 500 هەزار دینار کردووە، لە کاتێکدا جۆری ئامێرەکان لە خراپترینەکانن".
زانیاریی زیاتر: بەپێچەوانەی ڕێنماییەکان گرێبەستێکی دیکەی بە بڕی 63 ملیۆن دینار کردووە. هەروەکا لەکاتێکدا 88 ملیۆن دینار بۆ کڕینی ئامێری کیمیایی تەرخان کراوە، لیژنەیەک ڕاسپێردراوە جارێکی دیکە ئامێرەکە لە کۆمپانیایەکی دیکە بکڕن.
لەلایەکی دیکەوە: دەستکاری پسوولەی پێداویستیی پزیشکی لە تەندروستیی حەویجە کراوە و حەوت هەزار و 900 پارچە کراوەتە 79 هەزار پارچە لە پێدوایستییەکان.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 38 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 7 هەزار حەبی دیکەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا کۆمەڵێک گەندەڵیی گەورەی یەکێتی تۆپی پێی عێراق ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا تەرمی 909 سەرباز بۆ ئۆکراینا دەگەڕێنێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێگرییەکانی سوپا گەنجانی سەرگەڕانی ناچارکردووە بەرەو شار کۆچ بکەن