پێنج ملیۆن زیاره‌تكاری ئێرانی سه‌ردانی كه‌ربه‌لا ده‌كه‌ن

شەیری بکە لە:
پێنج ملیۆن زیاره‌تكاری ئێرانی سه‌ردانی كه‌ربه‌لا ده‌كه‌ن

مەزارگەی ئیمام حوسێن. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

بۆ به‌شداریكردن له‌ ڕێوره‌سمی چله‌ی ماته‌مینی ئیمامی حوسێن، ساڵانە سه‌دان هه‌زار زیارەتکاری ئێرانی سەردانی کەربەلا دەکەن.

  

وێنە گەورەکە: دەسەڵاتدارانی فەرمی و ئایینی له‌ ئێران پێشبینی دەکه‌ن ئەمساڵ پێنج ملیۆن زیاره‌تكاری ئێرانی بگەنە عێراق و ئامادەکاری بۆ پێشوازیکردنیان دەکرێت.

 

لێدوانی فەرمی: ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی ئێران داوای له‌ زیاره‌تكارانی وڵاته‌كه‌ی کرد، لە حەوت ڕۆژ زیاتر لە عێراق نەمێننەوە، بۆ ئەوەی زیاره‌تكارانی دیكه‌ ده‌رفه‌تی سه‌ردانیکردنی كه‌ربه‌لا وه‌ربگرن.

 

زانیاریی زیاتر: شیعەمەزهەبەکان 20ـی مانگی سه‌فه‌ر كه‌ ئه‌مساڵ ده‌كاته‌ 25 ئابی 2024، یادی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن دەکەنەوە و سەردانی مه‌زارگه‌ی ئیمامی حوسێن ده‌كه‌ن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ