ئەمریکا و بەریتانیا هێرش دەکەنە سەر حوسییەکان

شەیری بکە لە:
ئەمریکا و بەریتانیا هێرش دەکەنە سەر حوسییەکان

ژمارەیەک چەکداری حوسی. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

هێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا هێرشی ئاسمانییان کردە سەر فڕۆکەخانەی حودەیدە لە یەمەن.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا، سێنتکۆم، ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا توانیویانە دوو مووشەکی حوسییەکان کە لە سەر سەکۆ و ئامادەی هەڵدان کرابوون تێکبشکێنن.

 

زانیاریی زیاتر: حوسییەکان هێرشەکانیان پشتڕاست کردوونەتەوە و ڕایانگەیاندووە پێنج جار هێرش کراوە. 

 

باکگراوند: حوسییەکان بە پاساوی بەرگریکردن لە گەلی فەلەستین لە غەززە هێرش دەکەنە سەر ئەو کەشتییانەی ناو دەریای سوور و کەنداوی عەدەن کە پەیوەندییان بە ئیسرائیلەوە هەیە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان