لەمەودوا ڕێگە نادرێت بە ڕۆژ بارهەڵگرەکان بچنە نێو بەغدا

شەیری بکە لە:
لەمەودوا ڕێگە نادرێت بە ڕۆژ بارهەڵگرەکان بچنە نێو بەغدا

بارهەڵگرێک لە شەقامێکی بەغدا. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

ڕۆژانه‌ 12 كاتژمێر رێگه‌ نادرێت ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر بچێته‌ ناو به‌غدا، شۆفێری سه‌رپێچیكار به‌بڕی 100 هه‌زار دینار غه‌رامه‌ ده‌كرێت.

 

ڕاگه‌یێنراوی فه‌رمی: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی هاتووچۆی عێراق ‌ڕایگه‌یا‌ند: له‌مه‌ودوا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگە نادەن هه‌موو جۆره‌‌ ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر له‌ كاتژمێر 6:00ـی به‌یانییه‌وه‌ تاوەکو 6:00ـی ئێواره‌ بچنه‌ ناو  به‌غدا، ڕێگه‌ش نادرێت له‌ نزیک بازگه‌ی شه‌عب بووه‌ستن.

 

زانیاریی زیاتر: بڕیاره‌كه‌ ‌ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ بارهه‌ڵگرانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ خۆراكی خێرا و به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان ده‌گوازنه‌وه‌ یان له‌ پڕۆژه‌ حكومییه‌كان كارده‌كه‌ن.

 

ئه‌مه‌ش بزانه‌: شۆفێری سه‌رپێچیكار به‌بڕی 100 هه‌زار دینار پسووڵەی ڕاسته‌وخۆی ده‌كرێت و سزا دەدرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ