بایدن و نەتانیاهۆ شەڕی غەززە تاوتوێ دەکەن

شەیری بکە لە:
بایدن و نەتانیاهۆ شەڕی غەززە تاوتوێ دەکەن

کۆبوونەوەی جۆ بایدن و بنیامین نەتانیاهۆ. وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

 

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کۆبووەوە. بابەتی سەرەکیی کۆبوونەوەی نێوانیان شەڕی غەززە بوو.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە، "سەرۆک بایدن جەختی لە سەر پێویستیی پڕکردنەوەی بۆشاییەکان و تەواوکردنی هەرچی زووی ڕێککەوتن کردەوە کە بە هۆیەوە بارمتەکان بەر بدرێن و بە یەکجاری کۆتایی بە شەڕی غەززە بێت." 

 

زانیاریی زیاتر: ڕۆژێک بەر لەم دیدارە، نەتانیاهۆ لە کۆنگرێسی ئەمریکا گوتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا بەرگریی لە شەڕی غەززە کرد.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی هێرشی ئیسرائیلەوە نزیکەی 40 هەزار کەس لە کەرتی غەززە کوژراون و هێرشەکە بەردەوامە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ