لە هێرشێكی چەكداریدا لە كۆنگۆ 20 كەس بەچەقۆ كوژران

شەیری بکە لە:
لە هێرشێكی چەكداریدا لە كۆنگۆ 20 كەس بەچەقۆ كوژران

ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان لە کۆنگۆ- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز


گرووپێكی چەكدار لە باشووری ڕۆژهەڵاتی كۆنگۆ، هێرشیان كردە سەر هاووڵاتییان و بەهۆیەوە 20 كەس بە چەقۆ كوژران.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: دانیشتووانی ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی كۆنگۆ بە میدیاكانیان گوتووە چەندین ئەندامی گرووپە چەكدارە توندڕەوەكانن كە پێشتر وەك هاوپەیمانی داعش خۆیان نیشانداوە.


لێدوانی فەرمی: نیکۆڵاس کیکوکو، سەرۆکی شارەوانی کۆمۆنەی ئۆیچای بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، قوربانییەکان خەریکی چاندنی کێڵگەکانیان بوون و لە لایەن گرووپەكەوە پەلاماردراون.


باكگراوند: ئەم گرووپە لە ساڵی 2015 دامەزراون، بەرپرسیارن لە كوشتنی هەزاران كەس لە ئەفریقا، كە زۆربەیان هاووڵاتیانی هەژار و كرێكار و جووتیارن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان