
ئاڤا دیجیتاڵ
وەزیری دەرەوەی تورکیا پێشنیاز دەکات پارێزگاری داهاتووی کەرکووک بە دەوری بێ لە نێوان پێکهاتەکانی شارەکە.
چیرۆکی سەرەکی: تورکیا نیگەرانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و، وەک پشتیوانییەک بۆ پێکهاتەی تورکمانی داوا دەکات مەسەلەی پارێزگار لەسەر بنەمای ژمارەی کورسی نەبێ.
لە کوێ گوتراوە: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ئەنکەرە لە ڕۆژی 2ی کانوونی دووەم پێشوازی لە شاندێکی بەرەی تورکمانی کردووە و پێشنیازەکەی باس کردووە، هەروەها هەمان پێشنیازی بۆ کۆمەڵێک رۆژنامەنووس دووپاتکردووەتەوە کە یەکێ لە بەشداربووەکان بۆ ئاڤا نیوزی گێڕایەوە.
چی روودەدات: بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی لە لایەک و تورکمان و عەرەبەکان لە لایەک ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ناتوانێ کۆبوونەوە بکات.
زانیاری تایبەت: پارتی بە یەکێتی ڕاگەیاندووە دەبێ پارێزگاری داهاتوو کوردێکی حیزبی نەبێ و یەکێتیش ڕازی نییە.
ژمارەکان: بەپێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پارێزگاکان لە 18ی دیسمبەری 2023 لە کەرکووک: یەکێتی 5 کورسی هاوپەیمانی عەرەبی 3 کورسی، بەرەی تورکمانی 2، کورسی پارتی 2 کورسی، قیادە 2 کورسی، عروبة 1 کورسی و مەسیحی 1 کورسی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: لەسەر دوو خاڵ لەگەڵ حکومەتی سووریا ناکۆکین
- جیهان
- 39 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا دوو مەرج بۆ ئێران دادەنێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چین پەرە بە دانانی سیستمی وزەی خۆر دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دیمەنی دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بڵاودەکاتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنفالێک لەپێشمانەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە هەولێر خانووێک دوای 31 ساڵ خاوەنی بۆ پەیدا دەبێت
13 نیسان
بەرگریی شارستانیی سلێمانی مەلەكردن لە چەم و ڕووبارەكان قەدەغە دەکات
13 نیسان