لە ماڵێکی بە‌غدا دەست بەسەر زیاتر لە ملیۆنێک دۆلاردا دەگیرێت

شەیری بکە لە:
دۆلاری ئەمریکی - وێنە؛ محەممەد شوانی

دۆلاری ئەمریکی - وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز 

 

لە ماڵێکی بەغدا دەست بەسەر زیاتر لە ملیۆنێک دۆلاری ئەمریکی و زیاتر لە 15 ملیۆن دیناری عێراقیدا دەگیرێت.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئەمنی بۆ میدیای عێراقی ئەوەی ئاشکرا کردووە "توانرا لە نێو ماڵی کەسێک لە ناوچەی بەلەدیات لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا دەست بەسەر بڕە پارەیەکی زۆردا بگیرێت کە بە زیاتر لە ملیۆنێک دۆلار و 15 ملیۆن دینار دەخەمڵێنرێت".

 

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بە گوتەی سەرچاوەکە ئەو کەسە لە ڕاگەیاندنی یەکێک لە وەزارەتە ئەمنییەکان کار دەکات و ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، ئۆپەراسیۆنەکە بە هاوبەشی لەگەڵ مەفرەزەکانی دەستەی دەستپاکیی کراوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ