شانۆگەریی سڕینەوە لە سلێمانی نمایش دەکرێت

شەیری بکە لە:
شانۆگەریی سڕینەوە لە سلێمانی نمایش دەکرێت

پۆستەری شانۆییەکە

ئاڤا نیوز


شانۆگەریی سڕینەوە لە سلێمانی نمایش دەکرێت، شانۆگەرییەکە گوزارشت لە ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان نووسەر و ئەو کارەکتەرانە دەکات کە دروستی کردوون.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: شانۆگەریی 'سڕینەوە' لە لایەن شەماڵ فەهمی کاری دەرهێنانی بۆ کراوە، پێنج ئەکتەر ڕۆڵی تێدا دەگێڕن. بڕیارە ڕۆژانی (1، 2 و 3)ـی مانگی هەشتی 2024 دەست بە نمایشی بکرێت.


لێدوانی فەرمی: شەماڵ فەهمی، دەرهێنەری شانۆگەرییەکە بە ئاڤا نیوزی گوت: "نووسەر هەمیشە چی دەنووسێت دووبارە دەبێت، واتا ناتوانێت لەو قاڵبە کۆنە خۆی دەرباز بکات و هەمیشە دەیەوێت بە ویست و ئارەزووی خۆی ئایندە بۆ کەسایەتییەکان دیاری بکات".


زانیاریی زیاتر: ماوەی شانۆگەرییەکە 45 خولەکە، بە هاوکاری بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیریی سلێمانی ـ بەشی هونەری شانۆ بەرهەم هێنراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان