جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا: سەرچاوە AFP
ئاڤا دیجیتاڵ
دوای هەڵەی بەردەوام و یەک بەدوای یەکی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، پسپۆڕان و پزیشکان داوای لێ دەکەن پشکنینی نەخۆشی لەبیرچوونەوە ئەنجام بدات.
وێنە گەورەکە: ماوەی دوو ساڵ زیاترە "هاووڵاتییان، شارەزایان، رەخنەگران، سەرکردەکان و سیاسەتمەندارانی ئەمریکا" گلەیی و گازندە و رەخنەیەکی زۆریان ئاراستەی جۆ بایدن کردووە سەبارەت بەو هەموو هەڵەیەی لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکان و لێدوانەکانی دەیكات، بەوهۆیەوە پزیشکان داوای لێدەکەن پشکنینی نەخۆشی لەبیرچوونەوە ئەنجام بدات.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بایدن سەرەڕای ئەو هەموو هەڵەیەی دەیکات و هەموو ئەو رەخنانەی لێی دەگیرێت، دووبارە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا کاندید کردووەتەوە، هەرچەندە زۆرێک لە ئەمریکییەکان هاوڕان لەسەر ئەوەی تەمەنی گەورەیە و ناتوانێت لە خوولی دووەمدا ببێتە سەرۆکێکی کاریگەر.
لێدوانی فەرمی: وەزارەتی دادی ئەمریکا ڕایگەیاند، پرسیاری ڕژدی لەبارەی تەندروستیی بایدنەوە وروژاندووە، بەمەش بەشێکی زۆر پزیشکان هاتوونەتەسەر هێڵ بۆ ئەوەی شیکاریی بکەن، بایدن لەڕووی تەندروستی و هزرییەوە چی بەسەر هاتووە.
پزیشکەکان داوایان لە بایدن کردووە پشکنینی تەندروستیی و هزریی ئەنجام بدات بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە شیاوی خزمەت و خۆکاندید کردنەوەیە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: هۆکاری ئەوەی پزیشکان پێداگریی دەکەن لەسەر ئەوەی پێویستە بایدن پشکنینی لەبیرچوونەوە ئەنجام بدات، بۆ ئەوە دەیگەڕێننەوە هەڵەی زۆر زەق و شەرمەزاركەر ئەنجام دەدات، لە دوایین کۆنگرەدا عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسری وەک سەرۆکی مەکسیک ناساند و گوتی "سیسی سەرۆکی مەکسیک".
کاریگەریی و لێکەوتەکانی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، یەکێکە لە کاندیدە بەهێزەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە کاتێکدا کە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێکردووە، ترەمپ ئەو لاوازییەی بایدن لە بانگەشەکەیدا بەکاردەهێنێت و سوودی لەو دۆخە وەرگرتووە کە بایدنی تێکەوتووە و بەردەوام پزیشکان داوای لێ دەکەن پشکنین لەبارەی تەندروستی، مێشک و هزریییەوە بكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی هاوردەكردنی تەماتە بەنهێنی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتدەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆڵەندا بەفەرمی داوای دەرچوون لە یاساکانی کۆچ و پەنابەری یەکێتیی ئەوروپا دەکات
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا کەمپەینی هاریس بە ئامانج دەگرێت