نامۆ "بۆنت ناکەم" بڵاودەکاتەوە

شەیری بکە لە:
نامۆ "بۆنت ناکەم" بڵاودەکاتەوە

هونەرماند نامۆ

ئاڤا نیوز


هونەرمەند نامۆ ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی كوردستانە و سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ نوێترین بەرهەمی.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەم نزیکانە هونەرمەند نامۆ نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی ' بۆنت ناکەم' بڵاودەکاتەوە، لە ئاواز و تێکستی هونەرمەند خۆیەتی و لەلایەن نامۆ پرۆداکشنەوە بەرهەم دەهێنرێت.

 
لێدوانی تایبەت: نامۆ لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ئاڤانیوزی گوت: ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانم و سەرقاڵم بە ئامادەکاری بۆ نوێترین بەرهەمم کە ئاواز و تێکستەکەی لە لایەن خۆمەوە نووسراوە و ئارمین حەبیبی کاری دابەشکردنی بۆ کردووە. 


زانیاریی زیاتر: دەمەوێت ئەم کارەم لە ڕۆژهەڵات کلیپی بۆ بکەم، چیرۆکی گۆرانییەکەم لەگەڵ یەکێک لە شوێنە جوانەکانی ئێرەدا دەگونجێ و محەممەد باز کاری دەرهێنان بۆ کلیپەکە دەکات.


گۆشەیەکی دیکە: جگە لە نوێترین بەرهەمی خۆم، ئێستا چەند کارێکم ئامادەیە بۆ هەریەک لە هونەرمەندان ڕەوا جەمال و سامان عومەر و چەند هونەرمەندێکی دیکە. نامۆ وای گوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان