بەهۆی سكاڵای پارتی وەرگرتنی پۆستەكانی یەكێتی لە نەینەوا ڕاگیراوە

شەیری بکە لە:
بەهۆی سكاڵای پارتی وەرگرتنی پۆستەكانی یەكێتی لە نەینەوا ڕاگیراوە

ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا- وێنە: عەرەبییە

ئاڤا نیوز


20 ڕۆژ بەسەر دابەشکردنی پۆستەکانی حکومەتی خۆجێیی نەینەوا تێپەڕیوە، تاوەکو ئێستا هیچ كەسێك لەوانەی پۆستیان بەرکەوتووە دەستبەکار نەبوون.


وێنە گەورەکە: یەكێتیی وەک بەشێک لە هاوپەیمانی نەینەوا موستەقبەل وەرگرتنی دوو قایقام، دوو بەڕێوەبەری گشتیی و دوو بەڕێوەبەری ناحیە بەرکەوتەیەتی، داوای قایمقامی مەخموور و بەڕێوەبەری ناحییەکانی وانکێ و سنوونێی کردووە، پارتیش ئامادەنییە دەستبەرداریان بێت و لە دادگەی فیدڕاڵی سکاڵای کردووە.


لێدوانی فەرمی: غەیاس سوورچی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی مەڵبەندی یەکێتی لە موسڵ بە ئاڤا نیوزی گوت: "بەهۆی ئەو سکاڵایەی لە دادگەی فیدڕاڵی کراوە دەستبەکاربوون وەستاوە، بەڵام بڕیاری دادگە کارناکاتە سەر بەرکەوتەی ئێمە و دوو قایمقام و دوو بەڕێوەبەری ناحیە مافمانە".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی پەیڕەوی نێوخۆ، دوای دابەشکردنی پۆستەکان بۆ ماوەی 15 پڕۆژ دەستبەکاربوون دەوەستێت، بۆ ئەوەی هەر لایەنێک تانەی هەبێت پێشکەشی بکات. 


باکگراوند: ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ڕۆژی 02-07-2024 سەرۆكی یەكە ئیدارییەكانی هەڵبژارد، بەپێی نووسراوێكی فەرمیی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق - ده‌سته‌ی باڵای رێكخستنی پارێزگاكان داوای ڕاگرتنی گۆڕانکارییەكانی کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: