قایمقامیەتی سلێمانی: نابێت ئاوی دەبە لە سەرووی 30 پلەی سیلیزی هەڵبگیرێت
- تەندروستی
- 22 تەممووز

لیژنەکان لە کاتی سەردانی مارکێتێک لە سلێمانی - وێنە: قایمقامییەت
ئاڤا نیوز
قایمقامیەتی سلێمانی، ڕایدەگەیێنێت بە چڕی چاودێریی کارگەکانی ئاوی دەبە دەکەن تاوەکو دەگاتە مارێکتەکان و دواتریش بە دەستی هاونیشتمانیان.
وێنە گەورەکە: لە بەشێک لە قایمقامیەتەکان لیژنەی چاودێریی کارگە و کۆگاکان هەیە و یەکێک لە کارەکانیان چاودێریکردنی کۆگاکانی هەڵگرتنی ئاوی دەبەیە و لیژنەکە ڕێگە نادات تیشکی خۆر بەر دەبەکان بکەوێت و لە شوێنی گەرم هەڵبگیرێن.
لێدوانی فەرمی: سەلار عەزیز، سەرۆکی لیژنەی کارگە و کۆگاکانی ئاو لە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند: لیژنەکەمان چاودێریی بەرهەمهێنانی ئاوی دەبە دەکات هەتا دەگات بە دەستی هاونیشتمانیان، رێگە نادەین بە شێوەی ناتەندروست و شوێنی پلەی گەرمیی بەرز هەڵبگیرێت یان بگوازرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەبێت ئەو شوێنەی دەبەی ئاوی لێ هەڵدەگیرێت پلەی گەرمییەکەی لە 30 پلەی سیلیزی زیاتر نەبێت.
ئەمەش بزانە: قایمقامییەتەکان ڕێنماییان بە مارکێتەکان داوە کە جگە لە وەرزی هاوین لە سێ وەرزەکەی دیکەش نەهێڵن تیشکی خۆر بەر دەبەی ئاو بکەوێت، ئەمەش بەهۆی کاریگەرییە مەترسیدارەکانی کارلێکی گەرمی و ماددە پلاستیکەکە و ئاو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
هاتووچۆی هەولێر: كامێرای خاڵ بۆ خاڵ ئامانجی خۆی پێكاوە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
مانگی ڕابردوو لە ئێران 127 کەس دەستگیرکراون و زۆربەیان کورد بوون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر غەززە فراوانتر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار