دوکەڵی ڕەشی ئۆتۆمبێل؛ ژەهرێکی هێواش و مەترسیدار

شەیری بکە لە:

ئاڤا دیجیتاڵ

دوکەڵی ڕەشی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان، ئەو دیمەنەی هەموو ڕۆژێک لە شەقامەکانی هەرێمی کوردستان دەبینرێت، ژەهرێکی هێواش و مەترسیدارە و گەرد بە گەردی دەبێتە هۆکاری پیسبوونی ژینگە و نەخۆشکەوتنی هاونیشتمانیان.

گازوایل و ڕۆنی خراپ دوو لە هۆکارەکانی دروستبوونی دوکەڵی ڕەشی ئۆتۆمبێلن، هۆکارێکی دیکەش بۆ خودی شۆفێرەکان دەگەڕێتەوە؛ بەهۆی ئەوەی دەستکاری بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکانیان دەکەن، یان بەردی ساڵنسە (گزۆز) دەردەهێنن و لە بازاڕدا دەیفرۆشنەوە.

بەپێی بڕیاری بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان، دەردانی دوکەڵی ڕەش لە ئۆتۆمبێلەکان سەرپێچییە و سزای لەسەرە، ئەو شۆفێرانەی سەرپێچی و لادان لەم بڕیارە دەکەن دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکانیاندا دەگیرێت.

بەشی زۆری ئەو ئۆتۆمبێلانەی دوکەڵی ڕەش دەردەکەن بارهەڵگرەکانن، لەنێویشیاندا پشکی شێر بەر ئۆتۆمبێلە دوو تەنی و چوار تەنییەکان دەکەوێت. بەپێی دوایین داتا کە ساڵی 2022 کراوە، 17 هەزار و 453 ئۆتۆمبێل ئەم کێشەیان هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: