ئێران هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر یەمەن سەرکۆنە دەکات

شەیری بکە لە:
ئێران هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر یەمەن سەرکۆنە دەکات

بەهۆی بۆردوومانکردنی چەند پێگە و کۆگایەکی حوسییەکان لە یەمەن ئاگرێکی گەورە کەوتەوە، سەرچاوە: AFP

ئاڤا نیوز

ئێران هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر حوسییەکانی یەمەن سەرکۆنە دەکات کە بەهۆیەوە لانیکەم 6 کەس کوژران. 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: "بەتوندی سەرکۆنەی هێرشەکە دەکەین کە ڕەفتارێکی دووژمنکارانەی ڕژێمی منداڵکوژی ئیسرائیل بوو."

لە لایەکی دیکەوە: حوسییەکانی یەمەن بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەیەکی "گەورە"یان لە ئیسرائیل داوە.

باکگراوەند: ‌ئێوارەی دوێنێ لە وەڵامی هێرشێکی حوسییەکان بۆ سەر تێلئەڤیڤ، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بەندەری حودەیدە، پێگەی سەرەکی حوسییەکانیان لە یەمەن بە چڕی بۆردوومان کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: