خانمێکی عێراقی دەبێتە ڕاوێژکاری باڵای ترەمپ

شەیری بکە لە:
خانمێکی عێراقی دەبێتە ڕاوێژکاری باڵای ترەمپ

ئەلینا حەبە و دۆناڵد ترەمپ

ئاڤا نیوز

خانمێکی بەڕەچەڵەک عێراقی ڕاوێژکاری یەکەمی هەڵمەتی هەڵبژاردنی ترەمپە و بە کەسێکی نزیکی دادەنرێت، ئەگەر ترەمپیش جارێکی دیکە ببێتە سەرۆکی ئەمریکا بەدڵنیاییەوە پۆستێکی باڵای پێدەدرێت.

 

چیرۆکی  سەرەکی: ئەلینا حەبە پارێزەرە و بە ڕەچەڵەک عێراقییە، لە خێزانێکی کریستیان لە دایکبووە، خەڵکی دەشتی نەینەوان و هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو بۆ ئەمریکا کۆچیان  کردووە. چەندین ساڵە ئەندامی تیمی داکۆکیکاران و گوتەبێژی یاسایی ترەمپە و لە کەیسەکانی بەسەختی بەرگریی لێ کردووە.

لێدوانی فەرمی: ئەلینا حەبە لەبارەی بوونی بە ڕاوێژکاری یەکەمی ترەمپ دەڵێت، "شەرەفێکی مەزنە وەکو دایکێک دەرفەتم پێ دەدات دۆسییە گرنگەکانی خانمان لە سەرتاسەری ئەمریکا تاوتوێ بکەم".

زانیاریی زیاتر: ئەلینا لە چەندین دۆسیە نوێنەرایەتی ترەمپی کردووە، لەوانەش ئەو داوایەی لە دژی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز و ماری ترامپی خوشکەزاکەی تۆماری کردبوو بە بەهای 100 ملیۆن دۆلار، ئێستاش لە دۆسیەیەکی ساختەکاری مەدەنی لە نیویۆرک بەرگری لێ دەکات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەلینا حەبا ڕاوێژکاری باڵای کۆمپانیای ( MAGA Inc)ە کە لەبواری چالاکی سیاسی کار دەکات و پشتگیری لە دووبارە هەڵبژاردنەوەی ترەمپ دەکات. بەپێی هەواڵێکی کەناڵی  (ABC News ) زیاتر لە 3.5 ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە لەبەرامبەر کارەکانی لەگەڵ گرووپەکە.

ئەمەش بزانە: ئەلینا بە کەسێکی زۆر نزیک لە ترەمپ دادەنرێت و بووەتە جێی سەرنجی میدیاکاران، تەنانەت لە ڕۆژی لەدایكبوونیدا ترەمپ بەشداری كرد و پیرۆزبایی گەرمی لێ كرد.

بایۆگرافییا: ئەلینا سەعد حەبە لە لە ساڵی 1984 لە ویلایەتی نیوجێرسی لە ئەمریکا لە دایکبووە. دووجار هاوسەرگیری کردووە و سێ منداڵی هەیە.



زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان