ئیسرائیل بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشکردنە سەر یەمەن ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشکردنە سەر یەمەن ڕاگەیاند

بەهۆی بۆردوومانکردنی چەند پێگە و کۆگایەکی حوسییەکان لە یەمەن ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە، سەرچاوە: AFP

ئاڤا نیوز

دوای هێرشی حوسییەکان بۆ سەر شاری تێلئەڤیڤ،  ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ئیسرائیل لەڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە بەچڕی چەند پێگەیەکی حوسییەکانی لە شاری حودەیدەی یەمەن بۆردوومان کرد.


وێنە گەورەكە: ئاڵۆزی نێوان حووسییەكان و ئیسرائیل گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار بۆ سەر تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و,
هەردوولا بەتووندی هێرش دەكەنە سەر یەكتر.


زانیاری بەدەستهاتوو: میدیاکانی ئیسرائیل باس لەوە دەکەن هێرشەکە لەلایەن فڕۆکەکانی ئێف 15ی وڵاتەکەیان کراوە.

 

ئەمەش بزانە: هەرچەندە سەرەتا باس لەوە کرا هێرشەکە بە هاوبەشی لە نێوان ئەمریکا و بەریتانیا کراوە، بەڵام  ئاژانسی ئەکسیۆسی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە "هێرشەکە تەنیا لەلایەن ئیسرائیلەوە کراوە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: