لە چاکسازییەکانی گەورانی هەرێمی کوردستان پێنج قوتابی دەرچوون

شەیری بکە لە:
لە چاکسازییەکانی گەورانی هەرێمی کوردستان پێنج قوتابی دەرچوون

قوتابییەک لە یەکێک لە چاکسازییەکان تاقیکردنەوە دەکات

ئاڤا نیوز


بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی ئەنجامی تاقیکردنەوەی چاکسازییەکانی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆکی بڵاوکردەوە، ڕێژەی دەرچوون نزیکەی لە %15 بووە.


وێنە گەورەکە: لە زیندانەکانی چاکسازی هەرێمی کوردستان دەرفەتی خوێندنی یەکسان بۆ هەموو زیندانییەک ڕەخسێنراوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند: لە چاکسازی گەورانی هەولێر لە کۆی 18 قوتابی تەنیا دوو قوتابی دەرچوون، لە چاکسازی سلێمانی لە کۆی 14 قوتابی تەنیا سێ قوتابی دەرچوون، لە چاکسازی گەورانی دهۆک تەنیا دوو قوتابی هەبوون ئەوانیش دەرنەچوون.


زانیاریی زیاتر: ئەو قوتابیانە لە بەشی وێژەیی بوون، لەکۆی 34 قوتابی تەنیا پێنج قوتابی دەرچوون و ئەوانی دیکە خولی دووەم تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە پۆلی یەکەمی سەرەتایی تا قۆناغی زانکۆ 150 قوتابی لە زیندانی چاکسازی هەولێر دەخوێنن، لەو ژمارەیە 12 قوتابی زانکۆ هەن و لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا 80 زیندانی لە چاکسازی گەورانی هەولێر خوێندنی زانکۆیان تەوا و کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان