یاسای هاتووچۆ هەموار دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
یاسای هاتووچۆ هەموار دەکرێتەوە

کارمەندێکی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان لەکاتی ئەرکدا

ئاڤا نیوز

 

لیژنەیەکی پسپۆڕی یاسایی لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق پێکهاتووە، بۆ هەمووارکردنەوەی یاسای ژمارە 86ـی هاتووچۆ.

 

وێنە گەورەکە: بەشێک لە شارەزایانی هاتووچۆ لە ماوەی ڕابردوودا ڕەخنەی زۆریان لەسەر یاسای هاتوچۆی عێراقی هەبوو. بە وتەی ئەوان یاساکە 21 ساڵ لەمەوبەر دەرچووە و لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ئێستا ناگونجێن.

 

لێدوانی فەرمی: هێمن حەمەدەمین، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بە ئاڤا میدیای وت، لەماوەی ڕابردوودا لیژنەیەک لە ئەفسەرانی یاسایی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان و عێراق دروستکراوە، ئامانجەکە ئەوەیە ڕەشنووسی یاسایەکی نوێ کە لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی سەردەم بگونجێت بنوسرێت. چونکە تا ئێستاش سزای شۆفێر و ڕێکارەکانی لەسەر بنەمای ئەو یاسایە جێبەجێ دەکرێت.

 

هێمن حەمەدەمین دەڵێت: یاسای ژمارەی 86ـی ساڵی 2004 ئەو کاتە دەرچوو، کە پۆل بریمەر حاکمی سیاسی عێراق بووە. یاساکە کەموکوڕی زۆرە و پێویستی بە هەموارکردنەوە یان گۆڕینی هەیە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: یاسای هاتووچۆی ساڵی 2004 لە 38 بەش پێکدێت. لە بەشی 37 نووسراوە، ئەم یاسایە هەڵدەستێت بە کشانەوە و هەڵوەشاندنەوەی یاساکانی پێشووی هاتوچۆ، ئەویش یاسای ژمارەی 48ـی 1971 وە هەموارەکانی لەهەر سەرچاوەیەک بێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: