گەرمای ئەم هاوینە کاریگەری لەسەر ئاوی بەنداوەکان نەبووە

شەیری بکە لە:
گەرمای ئەم هاوینە کاریگەری لەسەر ئاوی بەنداوەکان نەبووە

بەنداوی خنس لە دهۆک- بەڕێوەبەرایەتی بەنداوەکانی دهۆک

ئاڤا نیوز


لەگەڵ دەستپێکی وەرزی هاوین، چەند شەپۆلێکی گەرمای بەهێز ڕووی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە، بەڵام بەگوتەی بەڕێوەبەری بەنداوەکان، ئاوی کۆگاکراو لەو بەنداوەکان لە دۆخێکی باشدایە.


وێنە گەورەکە: لە هەرێمی کوردستان 23 بەنداوی گەورە و بچووک هەن، کە بۆ مەبەستی ئاوی خواردنەوە و کشتوکاڵ سوودیان لێدەبینرێت.


لێدوانی فەرمی: ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری بەنداوەکانی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: دۆخی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان باشن، بە هەموو بەنداوەکان ئاوی کۆگاکراومان شەش ملیار و 500 ملیۆن مەتر سێجایە.


زانیاریی زیاتر: بەگوتەی ڕەحمان خانی ئەوان تەنیا گرفتی داراییان هەیە، بۆ ئەوەی دەستبکەنەوە بە دروستکردنەوەی پڕۆژەکان.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمساڵ بەهۆی بارینی ڕێژەیەکی زۆری باران، یەک ملیار و 700 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی باران لە بەنداوەکان کۆگا کراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان