لە هەڵبژاردنی پاکستان کاندیدەکانی عیمران خان لەپێشن

شەیری بکە لە:
لە هەڵبژاردنی پاکستان کاندیدەکانی عیمران خان لەپێشن

دیمەنێک لە پرۆسەی ژماردنی دەنگەکان بەدەست لە پاکستان، وێنە: APF

ئاڤا دیجیتاڵ

لە هەڵبژاردنی پاکستان کاندیدەکانی عیمران خان لەپێشن و لە کۆی 106 کورسی پەرلەمان 47 کورسییان بەدەستهێناوە.

چیرۆکی سەرەکی: دوێننێ پێنجشەممە بە بەشداری 128 ملیۆن دەنگدەر هەڵبژاردن لە پاکستان کرا، ئەمە لەکاتێدایە عیمران خان، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئەو وڵاتە، بەتۆمەتی ئاشکراکردنی زانیارییە نهێنی و تایبەتەکانی دەوڵەت، سزای 10 ساڵ زیندانی بۆ دەرکراوە و جارێکی دیکەش ناتوانێت کاری سیاسی بکات.

زانیارییە بەدەستهاتووەکان: میدیاکانی پاکستان بڵاویان کردووەتەوە، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان کاندیدە سەربەخۆکانی هەڵبژاردنی پاکستان کە عیمران خان پشتیوانییان دەکات، لە کۆی 106 کورسی پەرلەمان 47 کورسییان بەدەستهێناوە، هێشتاش هەموو دەنگەکان یەکلایی نەکراونەتەوە.

زانیاری زیاتر: بزووتنەوەی ئینسافی پاکستان کە عیمران خان سەرۆکایەتی دەکات، رێگری لێکرا وەکو حیزب بەشداری هەڵبژاردن بکات، بۆیە ئەندامەکانی وەکو کاندیدی سەربەخۆ بەشدارییان کرد.

چاوەڕواننەکراوەکان: پێشبینی دەکرا حیزبی رابیتەی ئیسلامی پاکستان باڵی نەواز شەریف زۆرترین ژمارەی کورسی بەدەستبهێنێت لە هەڵبژاردنەکاندا، چاودێرانی سیاسی پێیانوابوو نەواز شەریف رێککەوتنی لەگەڵ سوپا کردووە بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆکوەزیران بەدەستبهێنێتەوە.

بۆچی گرنگە؟ ئەم هەڵبژارنە بۆ پاكستان زۆر گرنگە. کێبڕکێیەکی تووند هەیە لەنێوان نەواز شەریف، بیلاوال بوتۆ زەرداری و عیمران خان، سەرۆکوەزیرانی پێشوو کە ئێستا لە زیندانە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: