
ئاڤا میدیا - هەولێر
چەند رۆژێکە دۆخی تەندروستیی وەزیری بەرگریی ئەمریكا تێكچووە و لە نەخۆشخانە خەوێنراوە، هیچ كەس زانیاری لەسەر جۆری نەخۆشییەكەی نییە و وەزارەتی بەرگریش تەنیا دەڵێت کە نەخۆشە، ئاشکرای ناکات، نەخۆشییەکەی چییە.
لۆید ئۆستن، لە حەفتاكانی تەمەنیەتی، پێشتر فەرماندەیەكی باڵابوو لە پێنتاگۆن لە بەشی لێكۆڵینەوەی سەربازی كاری دەكرد، لە ساڵی 2009 لە عێراق بووە، لەسەر داوای جۆ بایدن بوو بە وەزیری بەرگریی ئەمریكا، جۆ بایدن لەبارەیەوە دەڵێت:"زۆر لێهاتووە."
میدیاكان چی دەڵێن؟
هیچ میدیایەكی ئەمریكا زانیاری لەسەر شێوازی نەخۆشیەكەی نییە، تەنیا دەڵێن "نەخۆشە."
واشنتنتن پۆست: لۆید ئۆستن لە دووشەممەوە لە نەخۆشخانەیە.
نیویۆرک تایمز: پیاوی یەكەمی سوپا لە نەخۆشخانە كەوتووە.
سی ئێن ئێن: وەزیری وەزارەتە گەورەكە نەخۆشە.
كێ شوێنی وەزیری بەرگری دەگرێتەوە؟
بەپێی دەستووری ئەمریكا ئەگەر وەزیری بەرگری توانای كاری نەما و نەخۆشكەوت، راستەوخۆ فەرماندەیی سوپای ئەمریکا ئەركەكانی جێبەجێ دەکات، کە یەکێک لە ئەرکەکانی بریتییە لەوەی لە هەر ساتێکدا، پێویستە ئامادە بێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر قەیرانێکی ئاسایشی نیشتمانی.
کاتلین هیکسی، جێگری وەزیری بەرگریی ئەمریکا ئەرکەکانی وەزیری بەرگری دەگرێتە ئەستۆ، کە یەکێک لە گرنگترین ئەرکەکانیشی بریتین لە ئامادەیی بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکی ئەتۆمی پێشبینیکراو.
قسە و قسەڵۆک
لە سۆشیاڵ میدیای ئەمریكا هەندێک قسە و قسەڵۆک هەن، دەڵێن: "پێش یان دوای نانی ئێوارە ئۆستن چووەتە ناو سەنتەری پزیشکی سەربازیی "واڵتەر رید" و لەهۆش خۆی چووە.
هەندێک لە میدیا رووسی و ئەوروپیەكانیش دەڵێن: "نەخۆشیەكەی وەزیری بەرگریی ئەمریكا سەختە"، بەڵام ئەوانیش نازانن چییەتی".

عەبدوڵڵا ئازاد
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار