گەنجێکی کورد دەبێتە ئەکتەری هۆڵیوود

شەیری بکە لە:
گەنجێکی کورد دەبێتە ئەکتەری هۆڵیوود

دیمەنێکی فیلمەکە

ئاڤا نیوز


خوێندکارێکی زانکۆی سەڵاحەددین دەبێتە ئەکتەری هۆڵیوود و بەشداری لە فیلمێکی مێژووییدا دەکات. 


وێنە گەورەکە: یەکێک لە پڕۆژە دیارەکانی هایمان هۆمەر بەشداریکردنە لە فیلمێکدا کە وەک یەکەم کورد کارەکتەری عیسای تێدا بەرجەستە کردووە، فیلمەکە فیلمێکی مێژووییەو لە مۆزەخانەی کتێبی پیرۆز لە واشنتۆن دی سی نمایش دەکرێت. 


لێدوانی فەرمی: سامان عەبدوڵلا بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین بە ئاڤا نیوزی گوت: هایمان هۆمەر نەک تەنیا بەهۆی لێهاتوویی نواندنەکەی بەڵکو بەهۆی کارە مرۆڤایەتییە بەرفراوانەکانیەوە ناوی دەهێنرێت، بەشێکی بەرچاوی کارەکانی بۆ داکۆکیکردنە لە مافەکانی مرۆڤ بە تایبەت داکۆکیکردن لە کوردەکان. 


باكگراوند: هایمان هۆمەر لە دایکبووی شاری هەولێرە و دەرچووی زانکۆی سەڵاحەدیین-کۆلیژی زانستە سیاسییەکان و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانە، ئێستاش لە شاری ناشفێڵدی ئەمریكا نیشتەجێیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ