بە هۆی وشکەساڵییەوە هەزاران ئاژەڵدار ئاوارە بوون

شەیری بکە لە:
بە هۆی وشکەساڵییەوە هەزاران ئاژەڵدار ئاوارە بوون

ژمارەیەک گامێش لە زۆنگاوەکانی باشووری عێراق- وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز


لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و زۆنگاوه‌كانی پەرلەمانی عێراق هۆشداریدا لە دەرئەنجامی ئاوارەبوونی هەزاران ئاژەڵدار بۆ شارەکان، داوای چارەسەری به‌په‌لەشی ‌كرد بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆراک.


وێنە گەورەکە: ژمارەی ئاژەڵ بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە، بەتایبەتی لە پارێزگاکانی باشوور، ئەمەش وایکردووە نرخی گۆشت له‌بازاڕه‌كاندا بەرزببێتەوە.


لێدوانی فەرمی: ڕەفیق ساڵحی، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و زۆنگاوه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، ئاژەڵدارانی ناوەڕاست و باشووری وڵات ڕووبەڕووی مەترسی کەمبوونەوەی ئاو ده‌بنه‌وه‌، بەوهۆیه‌وه‌ هەزارانیان ئاواره‌ی شاره‌كان ده‌بن و  واز له ‌كاری ئاژەڵداری ده‌هێنن".


گۆشه‌یه‌كی دیكه‌ی دیمه‌نه‌كه: ناوەندی عێراقی بۆپاراستنی ژینگە بڵاویكرده‌وه‌ : "ساڵانە عێراق 400 هەزار دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی لەدەست دەدات بەهۆی بیابانبوون و وشکەساڵییەوە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ