دامەزرێنەری گرووپی نانۆبیت: ڕەخنە بە گۆرانی وەڵام دەدەینەوە

شەیری بکە لە:
دامەزرێنەری گرووپی نانۆبیت: ڕەخنە بە گۆرانی وەڵام دەدەینەوە

وێنەی گرووپەکە- ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


دامەزرێنەری ‎گرووپی میوزیکی نانۆبیت دەڵێت "سیمبولی باڵیۆزی ئاشتی بۆ میوزیک بۆ هەنگاوە هونەرییەکانیان بۆ ئەوەیە چیتر نەتوانن بە دڕندە ناومان بهێنن". 


وێنە گەورەکە: گرووپی میوزیکی نانۆبیت, ڕێبازێکی نوێی میوزیکی پەیڕەو دەکات بە تێکەڵ کردنی چەند ستایلێکی جیاوازی میوزیک، ئامانجی سەرەکی گرووپەکە ئەوەیە کە میوزیکی کوردی لە چوارچێوەی میوزیکی جیهانیدا جێبکاتەوە.


لێدوانی تایبەت: هێمن دەریا، دامەزرێنەری گرووپی میوزیکی نانۆبیت لە لێدوانێکیدا بۆ ئاڤانیوز گوتی: ئێمە وەک گرووپی میوزیکی نانۆبیت هەر ڕووداوێک مایەی ڕەخنە بێت بە گۆرانی و میوزیک وەڵام دەدەینەوە و هەڵوێستمان دەبێت. 


زانیاریی زیاتر:" هەڵبژاردنی سیمبۆلی ' باڵیۆزی ئاشتی بۆ میوزیک' بۆ هەنگاوە هونەرییەکانمان ئەوەیە کە چیترنەتوانن بە دڕندە ناومان بهێنن". هێمن دەریا وای گوت.


باكگراوند: گرووپی میوزیکی نانۆبیت لە ساڵی 2008 لەسەر دەستی هێمن دەریا دامەزراوە، گرووپەکە لە پێنج ئەندام پێکدێن، ئامانجی گرووپەکە جێکردنەوەی میوزیکی کوردییە لە چوارچێوەی ستانداردە جیهانی و سەردەمییەکان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ