گۆتێرێس: هێرشكردنەسەر ڕەفەح کارەسات دەخولقێنێت

شەیری بکە لە:
گۆتێرێس: هێرشكردنەسەر ڕەفەح کارەسات دەخولقێنێت

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان: سەرچاوە AA

ئاڤا دیجیتاڵ


نیوەی دانیشتوانی غەززە  نیشتەجێی ڕەفەحن، ئێستا ئیسرائیل هەڕەشەی هێرش کردنە سەر شارەکە دەکات، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکانیش دەڵێت ئەگەر هێرشەکە ئەنجامبدرێت کارەساتی مرۆیی دەنێتەوە و ناوچەکە بەرەو ئاراستەیەکی نادیار دەچێت.


لێدوان فەرمی:  ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، هۆشداری لەبارەی هێرشکردنە سەر ڕەفەح لەلایەن ئیسرائیلەوە دەدات و دەڵێت " ئەگەر سوپای ئیسرائیل ئەمە بکات، کارەساتی مرۆیی دەنێتەوە و ناوچەکە بەرەو ئاراستەیەکی نادیار دەچێت".


"نیوەی دانیشتوانی غەززە لە ئێستادا نیشتەجێی ڕەفەحن، هیچ شوێنێکی دیکەیان نییە رووی تێبکەن، ئەو راپۆرتانەی ئاماژە بە نیازی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنەسەر رەفەح دەکەن، مایەی نیگەرانیین".گۆتێرێس وای گوت.


باکگراوند: لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە کاتێک حەماس هێرشیکردە سەر ئیسرائیل و هەزار و 140 کەسی کوشت و 250 کەسی بە بارمتە گرت، ئیسرائیل هێرشی بەرفراوانی بۆسەر کەرتی غەززە کە لەژێر دەسەڵاتی حەماسە ئەنجامدا، لەوکاتەوە لە غەززە 27 هەزار و 947 کەس کوژراون کە تەندروستی شارەکە دەڵێت زۆربەیان سڤیلن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: