کێشەیەکی تەکنیکی جیهانی فڕۆکەخانەکانی پەکخست و ملیاران دۆلار زیانی لێكەوتەوە

شەیری بکە لە:
کێشەیەکی تەکنیکی جیهانی فڕۆکەخانەکانی پەکخست و ملیاران دۆلار زیانی لێكەوتەوە

بەهۆی وەستانی گەشتی فڕۆکەوە چەند منداڵێک لە فڕۆکەخانەی بەرلین سەرقاڵی یاری ئەلکترۆنین- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

 

پەککەوتنی خزمەتگوزاری کلاودی مایکرۆسۆفت چەندین کێشەی تەکنیکی بەدوای خۆیدا هێنا، بەهۆیەوە لەسەر ئاستی جیهانی زیانی گەورە بە خزمەتگوزاری فڕۆکەوانی، بۆرسەکان، کەرتی تەندروستی و میدیاکان کەوت. 


وێنە گەورەکە: کۆمپانیای CrowdStrike بە یەکێک لەو گەورەترین کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری ئاسایشی ئەلیکترۆنی لەسەر ئاستی جیهان دادەنرێت، خاوەنی نزیکەی 10 هەزار کارمەندە. بەهۆی کێشە لەو کۆمپانیایەوە کێشە لە باکگراوندی ئەو کۆمپانیایەوە کێشە بۆ سیستەمی مایکرۆسۆفت دروست بووە. بۆهۆیەوە سیستەمی مایکرۆسۆفت پەکی کەوتووە. چونکە بەرنامەی CrowdStrike‌s Falcon بەشێوەیەکی سەرەکی لەسەر سیستەمی Microsoft Windows کاردەکات، نەک سیستەمی Apple Mac. 


لێدوانی فەرمی: میشێل ماکجینیس، هەماهەنگی ئاسایشی ئەلیکترۆنی نیشتمانی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە: هیچ بەڵگەیەک دەست حکومەتی ئەمریکا نەکەوتووە کە ئەو ڕووداوە هاک بووبێت یاخود پەیوەست بێت بە ئاسایشی ئەلیکترۆنی، بەڵکو بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستیان کەوتووە، کێشەکە تەکنیکییە. 


درێژەی ڕاپۆرت


زیانەکان بۆ سەر بۆرسە
 پێنوێنی سەرەکی ئەوروپا ستۆکس 600 بە ڕێژەی 0.6٪ دابەزی بۆرسەکانی دیکەی وەک DAXـی ئەڵمانی 0.6 و CAC40ـی فەرەنسی 0.4% دابەزین،هەروها  بۆرسەی لەندەن FTSE100 بە ڕێژەی 0.8٪ دابەزی. لە بازاڕەکانی ئاسیش، پێنوێنی سەرەکی MSCI بە ڕێژەی 1.6٪ دابەزی، بەمەش بە درێژایی ئەم هەفتەیە 3٪ دابەزینی تۆمارکرد. بۆرسەی کۆریاش KOSPI بە ڕێژەی 1٪ و بۆرسەی تایوان TWII بەڕێژەی 2٪ دابەزین.  پێشبینیش دەکرێت بۆرسەی ئەمریکا لە کاتی کرانەوەی کاتژمێر 4:00 بە کاتی هەولێر بە رەنگی سوور بکرێتەوە و دەست بە مامەڵە بکات.


زیان بۆ کەرتی بانکیی
 هەر یەکە لە بانکەکانی Nationwide، Santander، Lloyds، HSBC، NatWest و Metro Bank رایانگەیاند کێشەیان بەهۆی مایکرۆسفتەوە بۆ دروستبووە. هەروەها لە چەندین شوێن لەسەر ئاستی جیهان مامەڵەکاران ئاشکرایان کردووە بەهۆی ئەو کێشەیەوە، گرفت لە حەواڵەکانیان دروستبووە یاخود درەنگ کەوتووە. هەندێک بانکیش بە شێوەی کاتی خزمەتگوزارییەکانیان ڕاگرتووە. بەڵام تاوەکو ئێستا بە ژمارە قەبارەی زیانەکان ڕانەگەیێنراوە.


زیان بۆ کەرتی فڕۆکەوانی
 زیاتر لە 1400 گەشت لەسەرانسەری جیهاندا هەڵوەشێنرانەوە. هەروەها هەریەکە لە کۆمپانیاکانی دەلتا، یونایتد و ئەمریکان ئەیرلاین داوایان لە فڕۆکەکانیان کرد بە ناچاری بنیشنەوە. جگە لە هەڵوەشانەوە چەنیدن کۆمپانیای دیکەش گەشتەکانیان درەنگ کەوت. لە هەمان کاتدا کێشە لە تۆمارکردن و سیستەمی چیککردن و حیجز کردنی تیکتی فڕۆکەوانی دروستبوو. 


زیان بۆ کەرتی تەندروستی
  دەستەی خزمەتگوزاری نیشتمانی بەریتانیا ڕایگەیاند، زۆرینەی نەشتەرگەری کێشەیان بۆ دروستبوو، جگە لەوە کێشە لە دەرمانخانەکان و کۆگاکان و سیستەمی هێڵی ئاسنین تۆمارکراوە. هەروەها کێشە لە سیستەمی خزمەتگوزاری تەندروستی لەسەرانسەری جیهاندا دروستبووە نەخۆشخانەکان نەیانتوانیوە دەستیان بە زانیاری نەخۆشەکان بگات بەمەش گەیاندنی چارەسەر و دەرمان و مامەڵە کارگێڕییەکان درەنگ کەوتووە. 

 

زیان بۆ کەرتی نەوت و گاز
 چەند سەرچاوەیەک بۆ رۆیتەرز ئاشکرایان کردووە، پلاتفۆرمە سەرەکییەکان مامەڵەکردن بە نەوت و گاز لە لەندەن و سەنگاپوورە بە ئاستەم تونانیویانە مامەڵەکانی کڕین و فرۆشتن ئەنجام بدەن.


زیانە ئابوورییەکان
 بەر لە کرانەوەی بۆرسەی نیویۆرک، پشکی کۆمپانیای کراون سترایک 20٪ بەهاکەی لەدەسدا، هەروەها، کۆمپانیای مایکرۆسۆفیش زیاتر لە 60 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوت  بەهای پشکەکانی زیاتر لە 3.24٪ دابەزی. بە گوێرەی ئاژانسی بلوومبێرگ، جگە لە زیانەکان بۆ کەرتی فڕۆکەوانی و تەندروستی. پشکی هەر یەکە لە کۆمپانیاکانی ماکدۆنالدز و یونایتد ئەیرلاینز هۆڵدینگ، گرووپی بۆرسەی لەندەن LSE  لە نێو ئەو کۆمپانیایانەن کێشەیان  لە خزمەتگوزاری بەشداربووان بۆ دروست بووە.

 

دراوە ئەلیکترۆنییەکان
بیتکۆین 0.3$ بۆ 64014.3 دۆلار بەرزبووەوە، ئیسەریۆمیش 0.4٪ بۆ 3399.97 دۆلار دابەزی.
بازاڕی کاڵاکان:
نەوتی خاوی برێنت 0.٪ بۆ 84.91 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی. نرخی ئۆنسێک زێڕیش 1.3٪ بۆ 2412.16 دۆلار دابەزی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان