ئیسرائیل: لەبەر "هەڵەیەکی مرۆیی" نەتوانرا درۆنەکە بخرێتە خوارەوە

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل: لەبەر "هەڵەیەکی مرۆیی" نەتوانرا درۆنەکە بخرێتە خوارەوە

دیمەنی تێلئەڤیڤ دوای هێرشەکە- میدیای عەرەبی

ئاڤا نیوز


سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند لە بەر "هەڵەیەکی مرۆیی" نەتوانراوە "درۆنە زۆر گەورەکە" بخرێتە خوارەوە کە تێلئەڤیڤی کردبووە ئامانج.


لێدوانی فەرمی: سوپا ڕایگەیاندووە لە هێرشەکەدا "درۆنێکی زۆر گەورە کە دەتوانێت ماوەیەکی زۆر ببڕێت" بەکارهێنراوە، ئاماژەی بەوەش داوە ئەگەری هەیە حووسییەکان ئەنجامدەری هێرشەکە بووبن، هەر وەک چۆن خۆیان ڕایانگەیاندبوو. 


زانیاریی زیاتر: بە هۆی هێرشەکەوە لانیکەم کەسێک کوژراوە.


لە لایەکی دیکەوە: حوسییەکان بەرپرسیارێتیی ئەنجامدانی هێرشەکەیان لە ئەستۆ گرت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ