لیژنەی بەرگریی په‌رله‌مانی عێراق هێرشكردنه‌ سه‌ر هێزەکانی ئەمریکا ڕەتدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
لیژنەی بەرگریی په‌رله‌مانی عێراق هێرشكردنه‌ سه‌ر هێزەکانی ئەمریکا ڕەتدەکاتەوە

هێزێکی ئەمریکی لە عێراق- وێنە: ئەرشیف- گێتی

ئاڤا نیوز


لیژنه‌ی بەرگریی په‌رله‌مانی عێراق، دووباره‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر هێزەکانی ئەمریکا له‌عێراق ڕەتدەکاتەوە.


وێنە گەورەکە: عەسائیبی ئەهلی حەق، بە سەرۆکایەتی قەیس خەزعەلی، دوای هێرشەكەی سه‌ر بنكه‌ی عەین ئەسەد، داوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق كرد.


لێدوانی فەرمی: تاڵب یاسری، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: "هێرشكردنه‌ سه‌ر هێزەکانی ئەمریکا لەم کاتەدا ڕەنگە ببێتە هۆی قەیران و ڕێگری لە كشانه‌وه‌ی هێزە بیانییەکان بكات بە ئاشتیانه‌".


له‌ لایه‌كی دیكه‌وه: عەلی فەتلاوی، سەرکردە لە عەسائیبی ئەهلی حەق گوتی:‌" هێزه‌ بیانییه‌كان تائێستا هیچ هه‌نگاوێكی راسته‌قینه‌یان نه‌ناوه‌ بۆ كشانه‌وه‌ له‌ عێراق، بۆیە هەموو کردارێک کاردانەوەی ده‌بێت".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سەرەتای مانگی شووباتی ئه‌مساڵه‌وه‌، هێرشی گروپە چەکدارەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا و عێراق ڕاگیرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ