ڕووسیا سەبارەت بە ناتۆ هۆشداری دەداتە ئەرمینیا

شەیری بکە لە:
ڕووسیا سەبارەت بە ناتۆ هۆشداری دەداتە ئەرمینیا

ئاڵای ئەرمینیا و ڕووسیا

ئاڤا نیوز

 

ڕووسیا هۆشداری دەداتە ئەرمینیا کە لە ناتۆ نزیک نەبێتەوە، چونکە ئەوە پەشیمانی بە دوای خۆیدا دێنێت و کێشە بۆ داهاتووی ئەو وڵاتە دروست دەکات.


لێدوانی فەرمی: ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، ڕایگەیاند: "ویستی ئەرمینیا بۆ لای ناتۆ جێگەی داخ و نیگەرانییە و ئەمە هەنگاوانە دەبنە هۆی ناسەقامگیرکردنی باشووری ناوچەی قەوقاز".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا کە پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و ئەرمینیا بەرەو خراپی چوون، ئەرمینیا پەیوەندییەکانی لەگەڵ ناتۆ باشتر کرد.


ئەمەش بزانە: ڕەخنەی سەرەکیی ئەرمینیا لە ڕووسیا ئەوەیە، ڕووسیا نەیتوانی لە بەرامبەر ئازەربایجان بەرگریی لە ئەرمینیا بکات.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان