
چەند قوتابییەکی پۆلی 12 تاقیکردنەوە دەکەن - وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
پسپۆرانی دەروونی چەند ڕێنماییەک بۆ قوتابیانی پۆلی 12 و خێزانەکانیان دەخەنەڕوو، ئەگەر هاتوو نەیانتوانی دەربچن یاخود نمرەی تەواو بهێنن.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان کاتژمێر 08:00ی ئەمڕۆ هەینی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی ڕادەگەیێنێت.
لێدوانی فەرمی: هیوا عەبدولعەزیز، پسپۆڕی دەروونی بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئەگەر دەرنەچوویت خەم و خەفەتی ناوێت، دەزانین هەموو هەوڵێکی خۆت داوە، خەم خواردن هیچ لە دۆخەکە ناگۆڕێت و کاتی ئەوەیە باشتر خۆت ئامادە بکەیت".
ئەوەی پێوستە بیزانیت: ڕێنماییەکان ئەگەر دەرنەچوویت یاخود نمرەی تەواوت نەهێنا:
1- بیر لە بژارەی دیکە بکەوە؛
ئەگەر لە خولی یەکەم دەرنەچوویت، هێشتا دەرفەتت ماوە بۆ ئەوەی لە خولی دووەم دەربچیت.
2-دەرنەچوونت، ئەزموونە و دواجار لەبیری دەکەیت، باشترین کار ئەوەیە، قبووڵی بکەیت و دووبارە دەستپێبکەیتەوە.
3- بۆ دایکان و باوکان؛
نەکەن ئەو هەڵەیە بکەن و منداڵەکانتان بە هاوڕێکانی بەراورد بکەن، پشتی بگرە و دڵنەوایی بکە، بۆ ئەوەی بێهیوا نەبێت.
4- بیرت بێ دۆخەکە کاتییە؛
ئامانجەکانت لە بیر بێ و دۆخەکەت کاتییە، بۆیە بەهێزترت دەکات و ئومێدت پێ دەدات بۆ ئەوەی بەرگە بگریت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار