زیلینسكی و سیرسكی.. سەرچاوەی وێنە: DW
ئاڤا دیجیتاڵ
سەرۆکی ئۆکراینا، جەنەڕاڵ ئەلیکساندەر سیرسکی، فەرماندەی پێشووی هێزە زەمینییەکانی وەک سوپاسالاری وڵات دیاریکرد. ئەم گۆڕانکارییە لە کاتێکدایە کە شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا بەردەوامە.
وێنە گەورەکە: زیلێنسکی لەگەڵ جەنەڕاڵ ڤالێری زالوژنی، سوپاسالاری پێشووی ئۆکراینا سەبارەت بە ستراتیژی رووبەڕووبوونەوەی هێرشەکانی ڕووسیا ناکۆکییان هەبوو، بۆیە لە پۆستەکەی لایدا. هاوکات زیلێنسکی رایەگیاندووە سوپاسالاری پێشوو داوایکردووە لە ناوی تیمەکەدا بمێنێتەوە.
لێدوانی فەرمی: ڤۆلۆدیمیر زیلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا لە ستایشی سوپاسالاری نوێدا گوتوییەتی ئەو بەئەزموونترین جەنەڕاڵی ئۆکراینایە کە دوو ساڵ لەمەوپێش لەگەڵ دەستپێکی هێرشی ڕووسیا بەرگریی لە کیێڤ کرد و دواتریش لە پاییزی 2022 رێبەڕایەتیی هێرشی پێچەوانەی کرد کە بە هۆیەوە ناوچەی خارکێف ئازاد کرا".
باکگراوند: رۆژی 24ی شوباتی ئەم ساڵ دوو ساڵ بە سەر هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا تێدەپەڕێت. هێشتا شەڕ بەردەوامە و هەر یەکە لە ڕووسیا و ئۆکراینا دەیانەوێت بۆ بەرزکردنەوەی مۆراڵی سەربازەکانیان لەم دووەمین ساڵیادەدا سەرکەوتنی سەربازیی سنووردار لە بەرەکانی شەڕ بە دەست بهێنن.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا
- جیهان
- 41 خولەک لەمەوپێش
بولگاریا لێکۆڵینەوە لە ناردنی پەیجەرەکان بۆ حیزبوڵڵا دەکات
- ببینە و ببیستە
- 42 خولەک لەمەوپێش
بەرنامەی زەڕەبین؛ ماددەی هۆشبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا نیوز لیستی هاوکاتکراوی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا بڵاودەکاتەوە
14 خولەک لەمەوپێش
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
18 ئەیلوول
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
- جیهان
- 41 خولەک لەمەوپێش
بولگاریا لێکۆڵینەوە لە ناردنی پەیجەرەکان بۆ حیزبوڵڵا دەکات
- جیهان
- 18 ئەیلوول
ڕووسیا کەمپەینی هاریس بە ئامانج دەگرێت