بەڕێوەبەری کۆچبەرانی دهۆک: بڕیاری گەڕانەوەی ئاوارەکان وەستێنراوە

شەیری بکە لە:
بەڕێوەبەری کۆچبەرانی دهۆک: بڕیاری گەڕانەوەی ئاوارەکان وەستێنراوە

کەمپێکی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان- وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز


بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران لە دهۆک ڕایگەیاند، بڕیارەکەی حکومەتی عێراق بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان وەستێنراوە.


وێنە گەورەکە: عێراق بڕیاری داوە تاوەکو 30-7-2024، سەرجەم کەمپەکان دابخات و بەشێک لە ئاوارەکانیش ئەو داوایە ڕەت دەکەنەوە.


لێدوانی فەرمی: پیردەیان جەعفەر، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە دهۆک بە ئاڤا نیوزی گوت: "بڕیارەکەی عێراق بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بڕیارێکی لاواز بوو، بە بێ ڕاوێژ لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان و خودی ئاوارەکانی شنگال ئەو بڕیارە دراوە بوو، بۆیە بڕیاری گەرانەوەی ئاوارەکان وەستێنراوە".


هۆکارە زانراوەکان: بە هۆی هێرشی داعشەوە 80%ـی ژێرخانی شنگال و 70%ـی خانووەکانی وێران بوون، بەو هۆیەشەوە هێشتا 183هەزار لە خەڵکی شنگال ئاوارەن.


بۆچی گرنگە: لەمەودا حکومەتی عێراق ناتوانێت بە زۆرەمڵی ئاوارەکان بگەرێنێتەوە و دەبێت بە هەمانگی بێت لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان