ئەمریكا بە نهێنی هۆشداری داوەتە بەرپرسانی ئێران

شەیری بکە لە:
ئەمریكا بە نهێنی هۆشداری داوەتە بەرپرسانی ئێران

وێستگەیەکی ئەتۆمیی ئێران- وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز


ئەمریکا سەبارەت بە چالاکییەکانی فراوانکردنی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران، بە شێوەی نهێنی هۆشداریی داوەتە بەرپرسانی ئەو وڵاتە. 


وێنە گەورەکە: پێگەی ئاکسیۆسی ئەمریکی لە زاری بەرپرسانی ئەمریکی و ئیسرائیلییەوە ئەوەی ئاشکرا کردووە، مانگی ڕابردوو ئەمریکا نیگەرانییەکانی خۆی گەیاندووەتە ئێران و لەوبارەوە هۆشداری پێداوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێران پێشتر چەندین جار ڕایگەیاندووە، مەبەستی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئاشتییانەیە و بۆ مەبەستی درووستکردنی چەکی ئەتۆمی نییە.


پێدراوە ڕاستەکان: سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئێران لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا ئاماژەی بەوە کردبوو "دەیەوێت ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی نێوان ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا زیندوو بکاتەوە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ