كێ توركیا و سووریا ئاشت دەكاتەوە؟

شەیری بکە لە:
كێ توركیا و سووریا ئاشت دەكاتەوە؟

گرافیکی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


عێراق ڕۆڵی سەرەکی لە ڕێکخستنەوەی نێوان تورکیا و سووریا هەیە، هەرچەندە ڕووسیا و ئێران پشتیوانی ڕێککەوتنیان دەکەن، بەڵام ئەمریکا نیگەرانە و هیچ گرەنتییەک بۆ سەرکەوتنی ڕێککەوتنەکە نییە.


وێنە گەورەکە: بەشێک لە میدیاکانی جیهان سەرقاڵن بە ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سووریا و تورکیا، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی کردەیی نەنراوە بۆ ئەو ڕێککەوتنە، عێراق دەستپێشخەری سەرەکیی رێککەوتنەکەیە، تاران و مۆسکۆ ئەمەیان پێخۆشە و واشنتن ولەندەنیش نیگەرانن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: شرۆڤەکاران پێیان وایە کە ڕێگای گەڕانەوەی پەیوەندییەکانی نێوان دیمەشق و ئەنقەرە زۆر زەق و بەرچاوە و هیچ گەرەنتییەک بۆ گەیشتن بە هیچ هەنگاوێکی جددی بەبێ پشتیوانی ڕووسیا و ئێران نییە.


درێژەی ڕاپۆرت
لێدوانەکانی تورکیا سەبارەت بە هەوڵەکانی عەرەبی و ناوچەیی بۆ کۆکردنەوەی بۆچوونەکانی نێوان هەردوولا، هەروەها ئەو سەرچاوانەی باس لە کۆبوونەوەی داهاتووی تورکیا و سووریا لە عێراق دەکەن بەبێ ئەوەی کاتەکەی دیاری بکەن، بەڵام هیچ هیوایەک نییە بیسەلمێنێت ئەم ڕێککەوتن و یەکترگرتنە دەبێتە کارێکی کرنگ.


سووریا خۆشحاڵە
وەزارەتی دەرەوەی سووریا پێشوازی لە لێدوانە یەک لە دوای یەکەکانی تورکیا دەکات، سەبارەت بەو دەستپێشخەرییەی عێراق بە ئامانجی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان، بەڵام جەختی لەسەر پێویستی کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە خاکی سووریا کردەوە.

 

دەستپێشخەری عێراقی
ئیبراهیم سەراج، شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی دەڵێت، سەرکەوتنی دەستپێشخەرییەکەی عێراق لە هەر لێکنزیکبوونەوەیەکی تورکیا و سووریا و گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات پەیوەستە بە پشتیوانی ڕووسیا و ئێرانەوە.

"ئەستەمە تورکیا ڕازی بکرێت دەستپێشخەری بکات، بەڵام دیپلۆماسی عێراقی بوارێکی هەیە بۆ جوڵە، هەروەها پێویستە  تورکیاش دەستپێشخەرییەک بکات". سەراج وای گوت.

 

ئێران بە جۆش و خرۆش نییە

 ئەگەر لێکتێگەیشتن لە نێوان ئەنقەرە و حکومەتی دیمەشقدا هەبێت، ئێران دەیەوێت گەرەنتی بکرێت کە زیان بە بەرژەوەندی و میلیشیا و هەژموونی تاران نەگەیێنێت.

هەڵوێستی ئێران بە شێوەیەکی سەرەکی پەیوەستە بە بیرۆکەی سوود وەرگرتن لێی و مەودای ململانێکان، ئەمەش بەو مانایەیە کە بوونی ئێران لە سووریا بە شێوەیەکی سەرەکی پەیوەستە بە پرسی شەڕەکە و پاشان پرسی ئەو بۆشاییەی کە هەبووە لە نێوان دیمەشق و ئەنقەرەدا.

 

ڕووسیا خاڵە گرنگەکە

بە گوتەی ئەو شرۆڤەکارە سیاسییە "ڕووسیا سەرەتا بۆشایی و ململانێکانی سووریای بەکارهێنا، پاشان ئێران بۆشایی و ململانێکانی لە سووریادا بەکارهێنا و سووریاش توانای پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی هەیە دەبێت و سوودی لێوەربگرن بۆ بەدەستهێنانی چەندین دەستکەوتی سیاسی و ئەمنیی و ئابووری و ئایدیۆلۆژی".


 
تەواوبوونی وێنەکە

حکومەتی دیمەشق زیاتر گرنگی بە پرۆسەی ئاساییکردنەوە و دامەزراندنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەنقەرە دەدات و تامەزرۆی گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکانە.

 

کورد لە کوێی هاوکێشەکەدایە؟

بە گوتەی چاودێرانی دۆخەکە،  حکومەتی سووریا و تورکیا ئامانجی هاوبەشیان هەیە لە گۆڕینی پێکهاتەی دیمۆگرافی لە سووریا، و هاوڕان لەسەر ئەوەی ڕێگە نەدەن هیچ کوردێک شەرعیەتی لە باکووری سوریا هەبێت.

 

 سەراج دەڵێت "لە ساڵی 2011ەوە تا ئێستا هیچ هەماهەنگییەکی ئەمنیی و سیاسی لە نێوان ئەنقەرە و دیمەشقدا نەبووە و لایەنەکان ئامانجیان گۆڕینی دیمۆگرافیایە و ئاماژە بەوە دەکات کە "وێنەکە ئێستا تەواو بووە".


ئەو شرۆڤەکارە سیاسییە دەشڵێت "دیمەشق و ئەنقەرە هەردووکیان بە گۆڕینی پێکهاتەی دێمۆگرافی سووریا ئامانجەکانیان بەدەستهێنا، ڕژێمی سووریا 80%ی سوننەکانی دەرکرد و زۆربەیان لە تورکیا دەژین، تورکیاش لە باکووری سووریا دێمۆگرافیای بەشێکی ناوچەکەی گۆڕی".

 

کورد چی دەکات؟
هاوپەیمانی و هەماهەنگی گەورە هەیە لە نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات کە زۆرینەیان کوردن و بەشێکی ڕۆژئاوای کوردستان و سوریایان بەدەستەوەیە، بەڵام ئەسەد نایەوێت بەدەر لە خۆی کەسی تر لە سووریا دەسەڵاتی ڕەها وباڵای هەبێت، چونکە ئەمە زیان بە ناوبانگی ئەسەد و دەسەڵاتەکەی دەگەیێنێت، تاکە خاڵێک تورکیا بتوانێت سازشی لەسەر بکات لە سووریا ئەوەیە کە ڕێگری بکات لەوەی کە کورد لە سووریا پێگەیەکی هەبێت.

 

هیچ دەنگێک لە کوردەوە نایەت
تا ئێستا هیچ گەورە بەرپرسێکی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان هیچ شتێکی نەگوتووە لەسەر ئەو ڕێککەوتنە و تەنیا دەڵێن چاودێری دەکەن، هەرچەندە چاودێری کردن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: