دەرماڵەیەکی نوێ بە پێشمەرگەی زێرەڤانی دەدرێت

شەیری بکە لە:
دەرماڵەیەکی نوێ بە پێشمەرگەی زێرەڤانی دەدرێت

کەسێک چەند شەددەیەک پێنج هەزار دیناری بەدەست گرتووە، وێنە: محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

هێزەکانی پێشمەرگەی زێرەڤانی دەرماڵەیان بۆ زیادکراوە و لەگەڵ وەرگرتنی دوو مووچە دەرماڵەی دوو مانگیان پێدەدرێت.


چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ‌فەرماندەی زێرەڤانی مووچەی مانگەکانی پێنج و شەش وەردەگرن، لەگەڵیشدا دەرماڵەیان بۆ زیادکراوە.

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە فەرماندەیی زێرەڤانی بە ئاڤا نیوزی گوت، بۆ هەر مانگێک "بڕی 25 هەزار دینار وەکو دەرماڵەی خواردن بۆ هەر پێشمەرگەیەکی هێزەکانی زێرەڤانی زیادکراوە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: