لە دەڤەری ڕاپەڕین 63 باڵندەی بووكە سوورە ئازاد كران

شەیری بکە لە:
لە دەڤەری ڕاپەڕین 63 باڵندەی بووكە سوورە ئازاد كران

کاتی ئازادکردنی باڵندەکان

ئاڤا نیوز


لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی  پۆلیسی ژینگە و دارستانی ڕاپەڕینەوە، 63 باڵندەی بووکەسوورە ئازاد کران کە لەلایەن کەسێکەوە گیرابوون.


وێنە گەورەکە: پۆلیسی ژینگە و دارستان بەردەوامن لە ڕێگریکردن لەو کەسانەی ڕاوی باڵندەو ئاژەڵی کێوی دەکەن.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: پۆلیسی ژینگە و دارستانی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: زانیارییان پێگەیشتووە کە کەسێک (63) باڵندەی جۆری بووکەسوورەی بەند کردووە و مەبەستی بووە کە بیانفرۆشێتەوە و پاشان دەستگیریان کردووە و سەرجەم باڵندەکانیشیان ئازاد کردووە.


باکگراوند: بووکە سوورە باڵندەیەکی ڕەنگاڵەی رووخسار سوورە و دەنگێکی جیاواز و ناوازەی هەیە، قەبارەی لە نێوان 12 بۆ 13 سانتیمەترە و باڵەکانی 21 بۆ 25 سانتیمەترە، کێشی لە نێوان 14 بۆ 19 گرامە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ