نزیکەی 50%ـی خەڵکی ئەمریکا ناتوانن دایبی بۆ منداڵەکانیان بکڕن

شەیری بکە لە:
دایبی منداڵان - وێنە؛ سۆشیال میدیا

دایبی منداڵان - وێنە؛ سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز


بەپێی تۆڕی بانکی نیشتمانی دایبی، نزیکەی نیوەی ئەو ئەمریکییانەی منداڵی بچووکیان هەیە، توانای کڕینی دایبی پێویستیان نییە.

 

وێنە گەورەکە: لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی کەلوپەل لە کالیفۆرنیا و سەرتاسەری ئەمریکا، ئەو خێزانانەی ژمارەیان زۆرە بەتایبەتی ئەوانەی منداڵی بچووکیان هەیە، بە ئەستەم دەتوانن خەرجییەکانی ڕۆژانەیان دابین بکەن، بەهۆی ئەوەی لەژێر فشاری دابینکردنی خەرجی خۆراک و کەرەستەی ماڵدان، زیاتر لە نیوەیان ناتوانن دایبی پێویست بۆ منداڵەکانیان بکڕن.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی هەواڵێکی ئێن بی سی نیوز، خەڵکی ئەو وڵاتە لە دۆخێکدان کە لە نێوان  دایبی خاوێن و خۆراک ناچارن یەکێکیان هەڵبژێرن.

 

کاریگەری لێکەوتەکانی: نزیکەی 25%ـی ئەو خێزانانە وازیان لە کارکردن لە دەرەوە هێناوە، چونکە دایبی زیادەیان نەبووە کە بیدەن بە دامەزراوەکانی چاودێریی منداڵان، ناچار خۆیان لە ماڵەوە چاودێریان دەکەن.

 

ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی زانیارییەکان لەدوای پەتای کۆرۆنا، نرخی دایبی بە ڕێژەی 48% بەرزبووەتەوە، کە ساڵانە بۆ هەر منداڵێک دەگاتە 1000 دۆلار بۆ هەر خێزانێک.

 

باکگراوند: تەنیا لە کالیفۆرنیا، بانکەکانی دایبی لە ساڵی 2023ـدا زیاتر لە 78 ملیۆن دایبیان دابەش کردووە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ