
دیمەنێک لە دوو شەددەی 10 هەزاری و 25 هەزار دیناری، لەگەڵ وێنەی دوو کارمەندی ئەمنی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری کورتهێنانی مووچەی هێزە ئەمنییەکان پڕدەکاتەوە و هیچ مووچەخۆرێک نامێنێت لە دوو ڕۆژی داهاتوودا مووچە وەرنەگرێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 676 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگەکانی پێنج و شەشی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی نارد، بەڵام زیاتر لە 26 ملیار دیناری کەم بوو.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە ئاڤا نیوزی گوت: "هێشتا هۆکاری نەناردنی 26 ملیارەکە دیارنییە، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لە هەوڵداین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و پێویستە بە خشتە بۆمان ڕوون بکەنەوە مووچەی کێ و بە چ هۆکارێک نەنێردراوە".
زانیاریی زیاتر: تاوەکو لە بەغداوە پارەکە دەنێردرێت وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان کورتهێنانەکە پڕدەکاتەوە بۆ ئەوەی پارەکە بەشی مووچەی سەرجەم پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان بکات.
ئەمەش بزانە: سبەی چوارشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان دەکرێت و لە ماوەی دوو ڕۆژدا تەواو دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر حووسییەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلینسکی بۆ ڕۆژئاوا: دیکتاتۆرەکەی ڕووسیا ڕابگرن
- بیروڕا
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرفینا جڤاکی… ئێک
- تەندروستی
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو کۆگای هەڵگرتنی گۆشت دوو خواردنگە لە ئیسکان دادەخرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی کوردستان کار لە بەرەوپێشبردنی سیستمی بانکی دەکات
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی سێ دابەش دەکرێت
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پلانێک بۆ یەکخستنی بانکی ڕافیدەین و ڕەشید ئاشکرا دەکرێت
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی: هەفتەی داهاتوو لیستی مووچە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
باجەکانی ترەمپ سەدان ملیار دۆلار زیانی لە دەوڵەمەندەکان داوە