بەشێکی دیکەی تۆمەتبارانی سووتاندنی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دەستگیر دەکرێن

شەیری بکە لە:
بەشێکی دیکەی تۆمەتبارانی سووتاندنی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دەستگیر دەکرێن

دووکاندارانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر بەهۆی سووتانی دووکانەکانیان زیانی زۆریان بەرکەوتووە - وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز 


وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەشێکی دیکەی تۆمەتبارانی سووتاندنی بازاڕەکانی هەولێر و کەرکووکیان  دەستگیر کرد، "پلانی سووتاندنی شوێنی دیکەیان لە عێراق و وڵاتانی دیکەش هەبووە".


وێنە گەورەکە: بەشێکی دیکەی لەوانەی دەستیان هەبووە لە ئاگركەوتنەوەكانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە دەستگیرکراون و دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و پلانیان هەبووە شوێنی دیکەش بسووتێنن. 


ڕاگەیێنراوی فەرمی: میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: "دەزگای هەواڵگری تۆڕێکی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستانیان دەستگیرکرد کە پلانی سووتاندنی زەوی کشتوکاڵییان داڕشتووە لە عێراق و وڵاتانی دراوسێ".


زانیاریی زیاتر: بەگوتەی میقداد میری، ئەو تۆمەتبارانە دانیان بەوە ناوە کە کردەوەی سووتاندنیان لە هەرێمی کوردستان و کەرکووک کردووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: تۆمەتباران ماددەیەکیان بەکارهێناوە دوای چەند کاتژمێرێک لە دانانی لە شوێنی مەبەست ئاگر دەگرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان