لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا ترەمپ سەردەکەوێت؟

شەیری بکە لە:
گرافیکی ئاڤا نیوز

گرافیکی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز 

 

دۆناڵد ترەمپ ڕۆژی دووشەممە لە کۆنگرەی گشتیی پارتی کۆمارییەکان لە شاری میلواکیی  ئەمریکا پێشوازییەكی  پاڵەوانانەی لێکرا و ئامادەبووان بۆ ماوەیەکی زۆر وەستان و چەپڵەیان بۆ لێدا کاتێک بە گوێیەكی بریندارەوە هاتە ناو هۆڵەكەوە.

 
وێنە گەورەكە: دوای دوو ڕۆژ لە ڕزگاربوونی لە هەوڵێکی تیرۆرکردن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا  دەستێكی بە ئاماژەی سەركەوتن بەرزکردەوە کاتێک دەچووە ناو هۆڵە گەورەكە کە بە ڕەنگی شین و سوور ڕازێنرابووەوە، لەنێو ئاپۆڕا و چەپڵەی ئەو نوێنەرانەی کە پێشتر وەک کاندیدی فەرمیی کۆمارییەکان هەڵیانبژاردبوو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کە بڕیار بوو لە مانگی نۆڤەمبەردا بەڕێوە بچێت، بەردەوام دەستێكی بەرزدەكردەوە وەک ئاماژەی سەركەوتن و بردنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا زەردەخەنەیەكی زۆر جیاوازی سەركەوتنئامێزی هەبوو.

 

درێژەی ڕاپۆرت..

 

"شەڕ بكەن"

 

هۆڵەکە  قەرەباڵخ بوو، پڕبوو لە ئامادەبووان و لایەنگرانی ترەمپ کاتێک سەرۆکەکەیان دەستی بەرز دەکردەوە دروشمی "شەڕ بکەن!، "شەڕ بکەن!" دەگوتەوە.

 

 خۆشەویستییەكی جیاواز بۆ ترەمپ

 

دوای ڕووداوی تەقەكردنەكە دۆناڵد ترەمپ لە دڵی ملیۆنان ئەمریكیدا وەک پاڵەوانێكی گەورە  دەردەكەوێت، كاتێک تەنیا دوو سانتیمەتر دوور بوو لە مەرگ لە بری ئەوەی بترسێت و شۆک بێت وەک سەرکردەیەکی گەورە و پاڵەوانێكی بەهێز، لەنێو پاسەوانەكانیدا دەستی بە ئاماژەی سەركەوتن بەركردەوە و هاواری كرد "شەڕبكەن"... ئەمەش بووە هۆی ئەوەی خۆشەویستییەكی جیاواز و گەورە بۆ ترەمپ دروستبێت.

 

جێگرێک بۆ ترەمپ شایستە بێت

 

ترەمپ لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای خۆی بەناوی "تروس سۆشیال" نووسیویەتی: "بڕیارم داوە کە شایستەترین کەس بۆ خزمەتکردن وەک جێگری سەرۆکی ئەمریکا سیناتۆر جەی دی ڤانسە لە ویلایەتی گەورەی ئۆهایۆ".


ڤانس، پیاوێکی سەربازییە و هاوکات نووسەرە، لەمێژە لەبەردەم کۆنگرێسدا بانگەشە دەکات بۆ ئەو پرسانە دەکات کە بۆ ترەمپ گرنگن، وەک بەرەنگاربوونەوەی کۆچبەری و بەرگریی ئابووری.

 

"شتێکی سەرسوڕهێنەر"

 

سوزان سوینی، نوێنەری ویلایەتی ئیلینۆیس، کاتێک ترەمپی بینی زۆر دڵخۆش بوو، بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند: زۆر نایابە کاتێک بیر لەوە دەکەمەوە کە بە چیدا تێپەڕیوە، بەڵام هاتنی بۆ ئێرە مانای ئەوەیە کە ترەمپ زۆر هەستیارە و هاوسۆزە. سوینی کڵاوێکی لەسەردابوو کە وێنەی ترەمپ و ئەبراهام لینکۆڵنی لەسەر بوو کە کۆمارییەکان زۆر سەرسامن پێیەوە.

 

ئەمریکییەکان بە وێنەکانی ترەمپ تووشی شۆک بوون، خوێن گوێی داپۆشیبوو و دەستی بەرزکردەوە، لەکاتێکدا بە خێرایی لەلایەن پاسەوانەكانییەوە لە شوێنەكە دورخرایەوە.

 

ئەم هێرشە فشارەکانی سەر کۆمەڵگەی ئەمریکای زیاد کرد کە شایەتی پەرەسەندنی جەمسەرگیرییە بۆ ترەمپ و  هەروەها توڕەیی تووندڕەوترین لایەنگرانی ترەمپی زۆر زیادی كرد و دیموکراتەکانیان بە بەرپرسیار زانی لەوەی کە ڕووی دا.

 

پەنجا هەزار كەس چەپڵەیان لێدا

 

سەرەڕای پێشهاتەکان، کۆنفرانسی گشتیی پارتی کۆماری، بە بەشداریی زیاتر لە 50 هەزار کەس بەڕێوەچوو هەموو بەشداربووان دوای بینینی ترەمپ هەستانە سەرپێو چەپڵەیان لێدا.

 

هەزاران پۆلیس لە شەقامەکاندا جێگیر بوون، تیم هۆکینزی (57 ساڵ) کە لە ویلایەتی واشنتۆنەوە هاتووە لە دووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە، بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوتووە، "ئەگەر ترەمپ نیگەران نەبێت، ئەوا منیش وەک ئەوم."

 

ئەو شوێنەی کە بۆ بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسەکە هەڵبژێردرا، کۆمەڵگەیەکی وەرزشی گەورە و مۆدێرنە، کە دیوارەکانی بە وێنەی گەورەی چل و پێنجەمین سەرۆکی ئەمریکا داپۆشراوە، کە هەوڵ دەدات ببێتە چل و حەوتەمین سەرۆک.

 

ناوچەکانی ناوەندی شارەکە بە پەرژینێکی کانزایی داخران، لەگەڵ بڵاوەپێکردنی ئەندامانی دەزگای نهێنی، کە ڕەخنەی تووندی لێگیرا بەهۆی ئەوەی نەیتوانی دۆناڵد ترەمپ بپارێزێت لە میانی گردبوونەوەی هەڵبژاردنەکاندا لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا لە ڕۆژی شەممە.

 

بایدن ڕەخنە لە ڤانس دەگرێت

 

دەیڤید بۆسی، هاوکارێکی نزیکی دۆناڵد ترەمپ و هاوسەرۆکی کۆنفڕانسەکە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، جگە لە بەهێزکردنی ڕێوشوێنە ئەمنییەکان لە شوێنی کۆبوونەوەکە، هیچ هەموارکردنەوەیەک بۆ بەرنامەکە ناکرێت هەموو ئەمەش لەپێناو ترەمپدایە.

 

تەوەری سەرەکی ئەم کۆبوونەوەیە بریتی دەبێت لە توانای کڕین، کۆچبەری، تاوان و ئاسایش کە لەلایەن دەوڵەتێکی بەهێزەوە گەرەنتی کراوە، ترەمپیش دەیەوێت هەموو ئەم شتانە چارەسەر بكات.

 

لای خۆیەوە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، دووپاتی کردەوە کە دەیەوێت کار بۆ کەمکردنەوەی ئەو گرژییە بکات کە لە ئەنجامی هەوڵی تیرۆرکردنەکەدا دروست دەبێت.

 

هەوڵی تیرۆر و هیوایەكی نوێ بۆ ترەمپ

 

شارەزایان پێیانوایە كە ئەوەی بەرامبەر ترەمپ كرا هۆكارێكە بۆ ئەوەی ترەمپ سەربكەوێت و بتوانێت زاڵ بێت بەسەر ئەو هەموو ناهەموارییەدا و ئەمە سەلمێنەری سەرەكی ئەو ڕاستییەیە كە ترەمپ دەكاتەوە بە سەرۆكی ئەمریكا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ