زیاتر لە هەزار ڕاهێنراوی کۆمپانیای نەوتی باکوور چاوەڕێی دامەزراندن دەکەن

شەیری بکە لە:
زیاتر لە هەزار ڕاهێنراوی کۆمپانیای نەوتی باکوور چاوەڕێی دامەزراندن دەکەن

کۆمپانیای نەوتی باکوور- وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز


زیاتر لە هەزار ڕاهێنراوی کۆمپانیای نەوتی باکوور، چوار ساڵە ڕاهێنانیان پێکراوە و لە وەزارەتی دارایی عێراق، تەرخانی داراییان بۆ کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا دانەمەزراون.


وێنە گەورەکە: کۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکووک چوار ساڵ پێش ئێستا، بۆ ماوەی شەش مانگ ڕاهێنانی بە هەزار و 150 گەنج کردووە بۆ ئەوەی بە ئەرکی جیاواز لە کۆمپانیاکە دابمەزرێن، بەڵام پڕۆسەکە وەستێنراوە.


لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم کەنعان، یەکێکە لەو گەنجانە بە ئاڤا نیوزی گوت: "دوو ساڵە پشکی دامەزراندنی ئێمە لە بودجەی گشتیی ماددەی 66 بڕگەی حەوت جێگیرکراوە، بەڵام لەلایەن وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای پەیوەست دەستی دەستی بە مامەڵەکانمان دەکرێت".


ئەوەی پێوستە بیزانیت: بە گوێرەی پلانی کۆمپانیاکە دەبێت ئەو گەنجانەی دەرچووی بەشی ئەندازیاری و نەوتن، %65 وەک پاسەوانی ئەمنیی و %35 وەک کارمەند لە کۆمپانیایەکە دەستبەکار بن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ