یەکێتی ئەوروپا سزای نوێی بەسەر ئیسرائیلیە "تووندڕەوەکان"دا دەسەپێنێت

شەیری بکە لە:
یەکێتی ئەوروپا سزای نوێی بەسەر ئیسرائیلیە "تووندڕەوەکان"دا دەسەپێنێت

ئاڵای یەکێتی ئەوروپا

ئاڤا نیوز 


یەکێتی ئەوروپا، بە تۆمەتی تووندڕەوەی لە دژی فەلەستینییەکان، سزای نوێی بەسەر پێنج هاووڵاتی ئیسرائیلی کە بە " تووندڕەوە لایەنگرەکان" ناویان دەبات لەگەڵ سێ ڕێکخراودا سەپاند.


وێنە گەورەکە: یەکێتی ئەوروپا سزای بلۆککردنی سەروەت و سامان و قەدەغەکردنی ڤیزای بەسەر ژمارەیەك ئیسرائیلیدا سەپاند. ئەمە دووەم پاکێجی سزاکانە کە ئەو هاووڵاتییە ئیسرائیلییانە دەگرێتەوە، بەمەش کۆی ژمارەی ئەو کەسانەی سزاکە دەیانگرێتەوە گەیشتە 14 کەس.


هۆکارە زانراوەکان: تۆمەتبارەکان تووندوتیژییان لە دژی  فەلەستینییەکان کردووە و ڕێگریان کردووە لە گەیشتنی هاوکارییە مڕۆییەکان بە غەززە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند: "ئەو کەس و لایەنانەی لە لیستەکەدا ناویان هاتووە بەرپرسیارن لە پێشێلکارییە جددی و سیستماتیکییەکانی مافی مرۆڤ بەرامبەر بە فەلەستینییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا".


لە لایەکی دیکەوە: سزا بەسەر نۆ ڕێکخراوی "تسافی ئیسرائیلی" سەپێنرا، بەهۆی ڕێگریکردن لە بارهەڵگرەکانی خۆراک و ئاو و وزە بۆ خەڵکی غەززە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: