لە زۆربەی وڵاتانی جیهان ژنان لە پیاوان زیاتر دەژین

شەیری بکە لە:
لە زۆربەی وڵاتانی جیهان ژنان لە پیاوان زیاتر دەژین

ژن و پیاوێک پیاسە دەکەن- گێتی

ئاڤا نیوز 


ئامارە تەندروستییە جیهانییەکان دەریدەخەن، تەمەنی ژنان لە زۆربەی وڵاتانی جیهان لە تەمەنی پیاوان زیاترە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: زۆر هۆکار هەن کە بەشداری دەکەن لەوەی کە تەمەنی ژنان لە پیاوان درێژتر بێت، وەک هۆکاری بایۆلۆژی، ڕەفتارە کۆمەڵایەتییەکان و  چاودێری بەردەوام لە باشتربوونی تەندروستی.


هۆکارە زانراوەکان: بە گشتی هۆکاری درێژی تەمەنی ژنان لەچاو پیاوان دەگەرێتەوە بۆ سێ هۆکار:


1-جیناتەکان:  تێکڕای تەمەنی ژنان زیاترە لە تەمەنی پیاوان،  ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ پێکهاتەی بۆماوەیی پیاوان و بە تایبەتیش بەهۆی ئەو ڕۆڵەی کە کرۆمۆسۆمەکانی دیاریکردنی ڕەگەز دەیگێڕن، خانمان دوو کرۆمۆسۆمی “XX”یان هەیە، پیاوان دوو کرۆمۆسۆمی “XY”یان هەیە، کرۆمۆسۆمی “X” چەندین جیناتی تێدایە کە یارمەتی مانەوەی زیاتر دەدەن.


2-ململانێ و هەڵسوکەوت: لەو شوێنانەی کە ململانێیان لێ دەکەوێتەوە، تێکڕای تەمەنی نێرەکان کورتترە بەهۆی مردن لە شەڕدا، هەروەها هۆکاری وەک جگەرەکێشان و خواردنەوەی کحول.


3-ژنان تەمەنیان درێژترە بەڵام تەندروستتر نین: زیاتر لە پیاوان تووشی نەخۆشی دەبن، هەروەها ژنانی تەمەنی نێوان 16 بۆ 60 ساڵ زیاتر سەردانی پزیشک دەکەن لە چاو پیاوانی هەمان تەمەندا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان